ژنانی فێمێنیستی سویسرا له‌پێناو ئۆجالان چالاكییان كرد

له‌ شاری زوریخ-ی سویسرا كۆله‌كتیفی ژنانی فێمێنیست بۆ سه‌رنج ڕاكێشانه‌ سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له‌ زانكۆی زوریخ چالاكییه‌كی ساز كرد.

كۆله‌كتیفی ژنانی فێمێنیست  ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ (دوێنێ) له‌ زانكۆی زوریخ به‌بۆنه‌ی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕه‌نجده‌ر، سه‌رنجیان ڕاكێشایه‌ سه‌ر دۆخی له‌یلا گیوڤه‌ن كه‌ ١٢٠ ڕۆژه‌ له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

كۆله‌كتیفی ژنان پۆسته‌رێكی گه‌وره‌یان له‌ بینای زانكۆ هه‌ڵواسی و داوایان كرد داواكارییه‌كانی له‌یلا گیوڤه‌ن جێبه‌جێ بكرێن. ژنان له‌ چالاكییه‌كه‌یاندا درووشمه‌كانی «ژن، ژیان، ئازادی» و «بژی له‌یلا»یان گوته‌وه‌.

دیمه‌ن

s.m