ژنانی كورد له ناوچه‌ی یارشۆڤی ڕووسیا خۆیان ڕێكده‌خه‌ن
ژنانی كورد له ناوچه‌ی یارشۆڤی ڕووسیا له‌ژێر ناوی «بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی زیلان» خۆیان ڕێكخست.
ژنانی كورد له ناوچه‌ی یارشۆڤی ڕووسیا له‌ژێر ناوی «بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی زیلان» خۆیان ڕێكخست.
ژنانی كورد له ناوچه‌ی یارشۆڤی سه‌ر به شاری ساراتۆڤی ڕووسیا، ڕۆژی ٨ی ئاب یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی خۆیان سازكرد و به ڕاگه‌یه‌ندراوێك ئه‌نجامی كۆنفڕانسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه كۆنفڕانسه‌كه به درووشمی «ئێمه یه‌كێتیی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان پێكدێنین، تێكۆشانی خۆمان له هه‌نده‌ران گه‌ش ده‌كه‌ین، سیسته‌می ئیمڕاڵی تێكده‌شكێنین و سه‌رۆك ئاپۆ ئازاد ده‌كه‌ین» ساز كراوه.
ئازادیی ئۆجالان كاری سه‌ره‌كی ده‌بێت
ڕاگه‌یه‌ندرا كه ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌تای كۆنفڕانسه‌كه بارودۆخی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بووه و هێما بۆ گرینگی ئازادیی ئۆجالان كرا.
«ئازادیی ژنانی كورد و ته‌واوی گه‌لی كورد به شكاندنی سیسته‌می ئیمڕاڵی و ئازادیی سه‌رۆك ئاپۆ ده‌بێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كۆنفڕانسه‌كه‌مان بڕیاری دا كه ئه‌و كارانه‌ی له ئێستا به‌دواوه ده‌كرێن له‌پێناو ئازادی بۆ سه‌رۆك ئاپۆ ده‌بن.»
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد له یارشۆڤ دامه‌زرا
له درێژه‌ی ئه‌نجامنامه‌كه‌دا ده‌ستنیشانكراوه كه ئه‌ركی ئێستای ژنانی كورده له‌سه‌ر هێڵی هاوژیانی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی خاوه‌نداره‌تی له خۆیان بكه‌ن و ژیانی ئازاد بونیاد بنێن.
له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ گرینگی خۆڕێكخستن كراوه و هاتووه: «پێویسته هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له حه‌وت تا حه‌فتا ساڵی خۆی ڕێكبخات. كۆمه‌ڵگه‌ی بێ ڕێكخستن، كێشه‌ی مان و نه‌مانی هه‌یه. كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه زۆرن، به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی خێزان و ژنان لێره زۆرن. له كۆنفڕانسه‌كه‌دا كێشه‌كانی كولتوور، ژنان، كچان و خێزان هه‌ڵسه‌نگێندران. بۆ چاره‌سه‌ركرندی ئه‌و كێشانه بڕیاری گرینگ دران.»
ڕاگه‌یه‌ندرا كه ژنانی كورد له یارشۆڤ له‌مه‌ودوا له‌ژێر چه‌تری «بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كوردی زیلان» خۆیان ڕێكده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه هه‌ڵبژێردراوه.
ڕۆحی قه‌ڵه‌مبازی ژیانه‌وه مۆری خۆی له كۆنفڕانس دا
له ئه‌نجامنامه‌كه‌دا به‌بیرخراوه‌ته‌وه كه كۆنفڕانس له ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ (ئاب)دا ساز كراوه، هه‌ر بۆیه ڕۆحی قه‌ڵه‌مبازییه‌كه مۆری خۆی له كۆنفڕانس داوه.
s.m