ڕژێمی ئێران ڕۆژی ٨ی ئهیلوول\١٧ی خه‌رمانان ٣ لاوی چالاكی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوه‌كانی زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌زایی شه‌هر له شارۆچكه‌ی كه‌ره‌ج له‌سێداره دا.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی له‌سێداره‌دانی لاوانی كورد به‌رفره‌وان بوون. ژنه‌زیندانییه سیاسییه‌كانی كورد له به‌ندیخانه‌ی ئه‌وینی تاران نێرگز محه‌مه‌دی، نه‌سرین ستووده، گولرۆخ ئیبراهیمی، مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد، ئاتینا دائیمی، ئازیتا رافیعزاده و نگین قه‌ده‌میان له ڕێی نامه‌یه‌كه‌وه كه ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سێداره‌یان كردووه، وێڕای سه‌ره‌خۆشی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان ده‌ربڕی.
«ئه‌وان سمبولی به‌رخۆدانن»
له نامه‌كه‌دا كه به‌مه‌به‌ستی شه‌مه‌زاركردنی له‌سێداره‌دان نووسراوه، هاتووه: «نازانین چی بڵێین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێوه هاتووه. ئێوه میراتگری مێژوون و سمبوولی بوێری، به‌رخۆدان و ئازادین، ئێوه هه‌میشه ده‌ژین. ناوی ئێوه وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان هه‌میشه شه‌وق ده‌داته‌وه. به‌رخۆدانی ئێوه وه‌ك ئه‌لفوبێی قورئانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ڕێبواری ڕێگه‌ی ئازادی بن. ئێمه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانی زانیار، لوقمان و ڕامین ده‌كه‌ین. هیوادارین كه ئه‌مه دوایین ئازارمان بێت. ده‌مانه‌وێ ده‌ستنیشانی بكه‌ین كه ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمانین و هاوبه‌شی ئازاری ئه‌م ڕۆژانه‌ین. ئه‌م ئازاره، ئازاری ئێمه‌شه كه هاوڕێكانمان له‌سێداره‌دراون.»
s.m