ژنه‌زیندانییه‌كان له‌ دژی زه‌خت و زۆرداری ده‌وه‌ستنه‌وه‌

ژنه‌زیندانییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی پیتی ئیی مێردین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی دیده‌نییه‌كان ده‌نگ و دیمه‌نیان تۆمار ده‌كرێت، ماوه‌ی ٥ مانگه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان ناكه‌ن.

زیندانییانی پیتی ئیی مێردین له‌ دژی زه‌خت و زۆردارییه‌كان و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ماوه‌ی ٥ مانگه‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان ناكه‌ن.

به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی زیندانییه‌كان، ته‌نیا ١٥ زیندانی له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ ماون و ئه‌وانیش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ به‌رانبه‌ر تۆماركردنی ده‌نگ و دیمه‌نیان له‌ كاتی دیده‌نییه‌كانیان، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان ناكه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ زیندانییه‌كان چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پیشانداوه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه‌ هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه‌. زیندانییه‌كان ده‌ڵێن: «هه‌تا ئه‌و كرده‌وانه‌ كۆتاییان پێنه‌یه‌ت، هیچ چاوپێكه‌وتنێك ئه‌نجام ناده‌ن.»

s.m