ژنه‌گه‌ریلاكان شیعریان له‌سه‌ر مانگرتنه‌كان نووسی

ژنه‌گه‌ریلاكان ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ كه‌ له‌ دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌، شیعریان نووسی.

گه‌ریلاكانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) بێریتان مێردین، ئارین كۆچه‌ر دێرك، ڕۆهه‌یڤ سلێمانی و ئاخین نه‌مر بۆ به‌رخۆدانی له‌یلا گیوڤه‌ن و هه‌موو مانگرتوانی دژ به‌ گۆشه‌گیری شیعریان نووسی.

ئه‌و ژنه‌گه‌ریلایانه‌ شیعره‌كانیان به‌ زمانه‌كانی كوردی (زاراوه‌ی كورمانجی و سۆرانی)، عه‌ره‌بی و توركی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) خوێندنه‌وه‌.

s.m