ژنه‌گه‌ریلاكانی ڕۆژهه‌ڵات: ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژاڤا په‌ڕیوه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ژنه‌گه‌ریلاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كه‌ن و باس له ڕۆڵی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له شۆڕشه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
ژنه‌گه‌ریلاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كه‌ن و باس له ڕۆڵی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له شۆڕشه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
بەبۆنەی ١٩ی تەمووز\٢٨ی پووشپه‌ڕ ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ژنه‌گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم ڕۆژه بەرز ده‌نرخێنن و ئاماژە بە ڕۆڵ، پێگە و ئاستی کاریگەریی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌تایبەت باسی بەشداریی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ و تێکۆشانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
«ئیراده‌ی شۆڕشی ڕۆژاڤا به ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ داگیراوه»
گه‌ریلای هێزەکانی پاراستنی ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (هه‌په‌ژه) تانیا کەمانگەر سەرەتا پیرۆزبایی حه‌وته‌مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤای كرد و یادی شەهیدانی شۆڕشی بەرز ڕاگرت. كه‌مانگه‌ر گوتی، شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ گەلی کورد و جیهان بابەتێکی مێژوویی بوو و شكستی به داگیرکاری هێنا. لە درێژەی لێدوانه‌كه‌یدا سەرنجی ڕاكێشایه سەر گرنگیی کۆبانێ کە شۆڕشی ڕۆژاڤا لەوێوە دەستی پێ‌کرد. کۆبانێ جێگه‌یه‌ك بوو کە ڕێبه‌ر ئاپۆ تیایدا ژیابوو و گەلی کورد له‌وێ خۆیان ڕێكخستبوو.
تانیا کەمانگەر باسی له خۆڕاگریی دایکان و گەنجانی ڕۆژاڤا كرد. گوتی، «ئه‌و ئیراده‌یه بە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ داگیراوە. گرنگ نییە چەندە زه‌حمه‌تیمان له‌نێو شۆڕشدا کێشاوه، گرنگ ئەوەیە کە مەعنەویات و هه‌ڤاڵه‌تیی ئێمە و قوربانیدانی ئێمە لەم ڕێگەیەدا بوو بە هۆکاری سەرکەوتنمان.»
«به‌شداریی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵوێستێك بوو به‌رانبه‌ر ڕژێمی ئێران»
ئەندامی کۆمەڵگه‌ی ژنانی ئازادیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) دەستینا جانفەدا وێڕای بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژاڤا، ئەم یاده‌ی بەرز نرخاند و شۆڕشی ڕۆژاڤای وەکو شۆڕشێکی جیهانی ناوبرد. هەروەها سەبارەت بە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە لە گۆڕەپانی تێکۆشان و به‌رخۆداندا، ژنه‌شەهیدان ئارین میرکان و ئا‌ڤێستا خابووری وەکوو سمبوول و پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژاڤا ناوزەد کرد.
دەستینا گوتی، «بەشداربوونی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شۆڕشی ڕۆژاڤا، بۆ گەیشتن بوو بە حەقیقەتی ئازادی. هاوتەریبی ئەوەش شۆڕشی ڕۆژاڤا شۆڕشێکە بۆ هەموو گەلان بەتایبەت گەلی کورد و کوردستان. هاوکات بەشداربوونی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی شەڕ و تێکۆشان‌دا، ده‌ربڕینی هەڵوێستی ئەوان بوو لە به‌رانبه‌ر ڕژێمی ئێران.»
لە کۆتاییدا ده‌ستینا بانگی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی كرد کە بۆ به‌دیهێنانی ئامانجەکانیان کە ئازادی و دیموكراتییه بۆ هەموو گەلان، ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن تا پەرە بە تێکۆشانیان بدەن.
«شۆڕشی ڕۆژاڤا له ئه‌نجامی تێكۆشان و ئه‌ندێشه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ بوو»
هاوكات ڕۆژڤین كۆچه‌ر ئەندامێكی دیكه‌ی کەژار قسه‌ی كرد و وێڕای بەبیرهێنانەوەی شەهیدانی شۆڕشی ڕۆژاڤا گوتی، « شۆڕشی ڕۆژاڤا ئەنجامی خۆڕاگری، تێکۆشان و ئەندێشەی رێبەر ئاپۆ بوو.»
ڕۆژڤین لە کۆتاییدا دەستنیشانی کرد، تێکۆشان به پێشەنگایەتیی ئا‌ڤێستا خابوور بوو بە ژوانگەی خۆڕاگریی ژنان و بوو بە بوارێک بۆ شۆڕشی جیهانی.
هێڤی دێرک: ڕۆحی شۆڕشی ڕۆژاڤا ده‌ربازی باكوور، ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان بووه
ئەندامی کۆمیتەی پەروەردەی کەژار هێڤی دێرک بەبۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژاڤا پیرۆزبایی لە ڕێبه‌ر ئاپۆ و بنەماڵەی شەهیدان و هەموو گەلی کورد و مرۆڤایەتی کرد. گوتی، « ١٩ی تەمووز\٢٨ی پووشپه‌ڕ رۆژی ئازادیی گەلی کوردە کە لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە دەستی پێ‌کرد و ڕۆحی شۆڕش و خۆڕاگری لە دوای ڕۆژئاوا دەربازی باکوور، ڕۆژهەڵات و باشوور بووە. ڕاستە له‌نێو ئەم شۆڕشەدا زەحمەتی زۆر هەبوو بەڵام هەڵسوکەوت و خاوەنداره‌تیی گەل زۆر قارەمانانە بوو کە گوزارشتی لە ڕاستیی پەکەکە و فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەکرد.»
هێڤی دێرک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە تێکۆشان و شەڕی گەل لە دژی داگیرکاری کرد و گوتی، «لە دژی جەبهه‌ی نووسرە و داعش، گەل شەڕی کرد و سەرەڕای کەمبوونی پێداویستییه‌كان ئیرادە و خۆڕاگریی گه‌ل و شەڕڤانان سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەی مسۆگەر کرد.»
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی ژنان له‌نێو ئەم شۆڕشەدا هێڤی دێرک گوتی، «لە خۆڕاگری و شەڕی ڕۆژئاوای کوردستان دژبه داگیرکاری، هه‌ڵوێستێك کە ژن لەو شەڕەدا نیشانی دا شایانی باسكردنه. ژن بە ئیرادە و ڕۆحی خۆی هەڵوێستێکی بەهێز و قارەمانانەی بۆ ئەم شۆڕشە دەربڕی و تا ئەمڕۆش بۆ پاراستن و خاوەنداره‌تی لە ده‌ستكه‌وته‌كانی ئەم شۆڕشە ژن پێشەنگە.»
s.m