ژنێك بوو به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستاندا ڕێواز فایەق بە دەنگی ٧٢ پەرلەمانتار بووە سەرۆکی پەرلەمان.

به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه‌) و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ر یه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌وێت. پێشتر ڤالا فەرید له‌ پشكی په‌ده‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌ك سەرۆکی پەرلەمان هه‌ڵبژێردرابوو.

ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنی په‌رله‌ماندا، ڕێواز فایەق له‌ فراکسیۆنی یه‌نه‌كه‌ و شادیە نەوزاد لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ خۆیان كاندید كرد بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان. دوای دەنگدانی پەرلەمانتاران، ڕێواز فایەق بە ٧٢ دەنگ به‌رانبه‌ر ١٦ دەنگی شادیە نەوزاد بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان.

جێی باسه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ر په‌ده‌كه‌ كه‌وتووه‌ و هێمن هه‌ورامی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. سكرتێری په‌رله‌مانیش موونا قه‌هوه‌چی-یه‌ له‌ پشكی توركمانه‌كان كه‌ به‌ هاوپشت و هاوپه‌یمانی په‌ده‌كه‌ ناسراون.

s.m