کشاناک كتێبی «ڕه‌نگی مۆری سیاسەتی کورد»ی نووسی
گوڵتان کشاناک هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د، له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی هاوڕێی له زیندان كتێبێكی به ناوی «ڕه‌نگی مۆری سیاسەتی کورد»ی نووسی و بڕیاره لە ڕێكه‌وتی ٢١ی ئەیلوول بڵاو بكرێته‌وه.
گوڵتان کشاناک هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د، له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێكی هاوڕێی له زیندان كتێبێكی به ناوی «ڕه‌نگی مۆری سیاسەتی کورد»ی نووسی و بڕیاره لە ڕێكه‌وتی ٢١ی ئەیلوول بڵاو بكرێته‌وه.
كتێبی «Kürt Siyasetinin Mor Rengi - ڕه‌نگی مۆری سیاسەتی کورد» كه باس له ئەزموونی ئەو ژنانە ده‌كات كه لە سیاسەتی خۆجێی و گشتیدا به‌رپرسیاره‌تییان هه‌بووه و ئێستا له زینداندان، له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی دیپنۆت ئاماده كرا و بڕیاره له ٢١ی ئه‌یلوولدا بڵاوبكرێته‌وه.
كتێبه‌كه به زمانی توركی له لایه‌ن گوڵته‌ن كشاناك نووسراوه كه ئێستا له به‌ندیخانه‌ی كاندرا زیندانییه و ژنه‌سیاسه‌تمه‌داره زیندانییه‌كانی دیكه‌ی هاوڕێی هاریكارییان كردووه. كشاناك هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌ده كه ده‌وڵه‌تی تورك ده‌ستی به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كه‌دا گرتووه.
باس له ئیرادە و سەرکەوتنی ژنانیش ده‌كات
نووسینه‌كانی نێو كتێبه‌كه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژنان چۆن توانیویانه له بواری سیاسی‌دا پاشه‌كشه به سیسته‌می نێرسالاری بكه‌ن. هه‌روه‌ها باس له ئیراده و سووربوونی ژن له دژی سیسته‌می نێرسالار كراوه.
نووسه‌رانی كتێبه‌كه
ئەو ژنه‌سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه به‌شداربوون له نووسینی كتێبه‌كه بریتین له: «ئایسه‌ل توغلوك، بورج‌و چه‌لیك ئۆزكان، چاغلار ده‌میره‌ل، دیبا كه‌سكین، دیله‌ك خه‌تیب ئۆغلوو، ئه‌ڤین كه‌ڤه، فاتما دۆغان، فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، گولسه‌ر یڵدرم، له‌یلا گیوڤه‌ن، نوورحه‌یات ئاڵتوون، سارا كایا، سه‌عدیه سوه‌ر باران، سه‌باحه‌ت تونجه‌ل، سه‌لما ئرماك، سه‌رڤین كاراكۆچ، یڵدز چه‌تین، زه‌ینه‌ب هان بنگۆل، زه‌ینه‌ب سیپچیك و موقه‌ده‌س كوبلای.»
ڕاگه‌یه‌نرا كه داهاتی كتێبه‌كه پێشكه‌شی ماڵه‌كانی خوێندنی ژنان ده‌كرێت.
s.m