کۆرێک لە ژێر ناوی''رۆڵی ژنان لە کایەی رۆشنبیریەوە لە شاری کەرکوک''سازکرا
بە ناونیشانی "ڕۆلی ژنان لە کایەی رۆشنبیرییەوە لە شاری کەرکوک" کۆرێک بۆ نووسەر رووناک شوانی سازکرا .
بە ناونیشانی "ڕۆلی ژنان لە کایەی رۆشنبیرییەوە لە شاری کەرکوک" کۆرێک بۆ نووسەر رووناک شوانی سازکرا .
لە کتێبخانەی حەساری گەورە لە ناحیەی حەساری سەر بە کەرکوک کۆرێک بۆ ژنانی ناوچەکە سازکرا لە لایەن نووسەر رووناک شوانی دەربارەی رۆڵی ژنان لە بوارە جیاوازەکان و کێشەکانی ژنانی کەرکوک .
ژمارەیەکی بەرچاوی ژنانی ناوچەکە ئامادەی کۆڕەکە بوون و بەشداربوون لە گەیاندنی بیروڕا و سەرنج و پێشنیازی خۆیان دەربارەی بابەتی کۆڕەکە .
نووسەر رووناک شوانی دەربارەی کۆڕەکەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: " رۆڵی ژن لەهەموو ئاستەکانی ژیاندا زۆر گرنگە، لەم کۆڕەدا باسمان لە رۆڵی ژنانی کەرکوک کرد لە ئیستادا و لە رابردوودا، لە رابردوودا رۆڵی ژنان لە کایەی رۆشنبیری لە کەرکوک گەلێک کەم بووە ئەمەش بەهۆی ئەو رەوشە سیاسییەی ئەو سەردەمە."
وتیشی "لە ساڵانی حەفتاکانەوە دوو نووسەری ژن هەبوونە لە کەرکوک، بەڵام ساڵ بەدوای ساڵ رۆڵی ژنان زیاتر گەشە دەکات و فراوان تر دەبێت، بەڵام تا ئێستا وەکو پێویست نییە ئەمەش بەهۆکاری سیاسی بە پلەی یەکەم و پاشان بەهۆکاری ئابووری."
لە کۆتایدا رووناک شوانی ڕایگەیاند: "پەراوێزکردنی ژنان لە بواری سیاسی لە دوای ڕاپەرینەکەی باشووری کوردستان وایکردووە ژنان رۆڵیان لاواز بێت و نەمینێت بەتایبەتی لە شاری کەرکوک، لە ئیستادا لە کەرکوک رۆڵی ژنان لە کاری موسیقا و شانۆ هەیە، بەڵام هێشتا وەکو پێویست نییە."
ر.م