کۆمەڵەی ژنانی گەنج: وەرن بۆ بەرخۆدان

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج بۆ ڕۆژئاوا بە گیانی سەفەربەری بانگەوازی بەرخۆدانی کرد.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج، لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە ڕاگەیاندراوە:

"وەکچۆن فاشیزم هەموو شانەکانمان دەکاتە ئامانج، پێویستە ئێمەش لە هەموو شوێنێک فاشیزم بکەینە ئامانج. بە چالاکییەکانمان دەتوانین گورزی قورس لە فاشیزم بدەین. ژنانی گەنج لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ئەوروپاشی تێدایە، بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەن بەشداری بەرخۆدانەکان بکەن. پێویستە ژنان بە گیانی سەفەربەری بەشداری ناو ڕیزەکانی ڕۆژئاوا ببن. دەبێت خوێندنگەکان بایکۆت بکرێن، کەس دوکانی خۆی نەکاتەوە و بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دەست بە ڕاپەرین بکەین. دەبێت بە گیانی سەفەربەریی بەشداری ناوی ڕیزەکانی یەپەگە و یەپەژە ببن".

ک-ش