کەرکوک، لە توندوتیژی دژی ژنان، گردبوونەویەک ئەنجامدرا

لە کەرکوک، بە دروشمی(لە دژی داگیرکاری و ژن کوشتن بێ دەنگی بشێکێنە)یادی ٥٩ هەمین ساڵیادی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەرز ڕاگیرا.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمرۆدا  ٥٩ساڵ لەمەوبەر لە ووڵاتی دۆمینک  سێ خوشک بەناوەکانی(مینێرڤا، پاتریا، ماریا تێریسا) لەو ووڵاتە تێکۆشانێکیان لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا بەریوەدەبرد لە دژی سیستەمی دیکتاتۆری ئەو ووڵاتە، بەڵام لەلایەن دەسەلاتی ئەو کاتەی دۆمنیک لە رۆژی ٢٥/١١/١٩٦٠ لەدوای ئەشکەنجەو بەکار‌هێنانی زۆرترین توندوتیژی و دەستدریژی لەسەر ئەم سێ خوشکە دەکوژرێن.

لەدوای تێکۆشانێکی بی ووچانی ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا ئەم رۆژە وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان دیاری کراوە.

 

بۆ یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی ئەو رۆژە، لە شاری کەرکوک، ڕیکخراو ژنانی ئازادیخوازی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە کەرکوک،

لە گردبوونەوەکەدا لە ژێر دروشمی (لە دژی داگیرکاری و ژن کوشتن بێ دەنگی بشێکێنە)بەیاننامەیەک خوێندرایەوە .

 بەیاننامەکە لەلایەن مامۆستا دلۆڤان ئەکرەم بەرپرسی لقی کەرکوکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان خوێنداریەوە، تێدا هاتبوو: "ئاشکرایە لەسەرتاسەری جیهاندا ژنان رووبەروی هەموو جۆرە توندوتیژیەکان لە هەموو کایەکانی ژیاندا دەبنەوە، لەسەرتاسەری کوردستاندا سەرەرای زۆرترین بەرخۆدان و تێکۆشان و هەوڵدانی ژنان بۆ بەدستهێنانی مافی ژنان و مافی نەتەوەی و دیموکراتیمان، بەڵام توندوتیژیەکان لە زیادبووندان، بەهۆکاری بەردەوام بوونی شەر و داگیرکاریەکانی دەولەتانی داگیرکەر لە کوردستاندا."

 

هەروەها دەربارەی رەوشی ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان مامۆستا دلۆڤان ئەکرەم: "هەرێمی کوردستان و عێراقیش وەک هەموو جێگایەکی دیکە بەرێژەیەکی زۆر توندوتیژی تێدا بەرێوە دەچیت بەهۆکاری نەبووونی چارەسەری، ژنان پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن،

بە پی ئاماری بەریوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، رۆژ بەرۆژ سکاڵای ژنان لە دژی توندوتیژییەکان روو لە زیاد بوونە، بە تایبەتی توندوتیژی دەروونی و دەستدریژی سێکسی،

لەسەرتاسەی عیراق و باشوری کوردستان لە ماوەی هەر ٢٤ کاتژمێرێکدا ژنێک یان دوو ژن لە ئەنجامی توندوتیژی گیان لە دەست دەدەن، ئەمەش بەهۆی پێوەرێک کۆمەڵکوژییە، بەهۆکاری ئەنجامنەدانی گۆرانکاری بنگەی زهنی لە تاکەکانی کۆمەڵدا و نالەباری باری ئابوری ژنان و باڵادەست بوونی نەرێتی باوی زهنیەتی پیاوسالارانە."

هەروەها مامۆستا دلۆڤان ووتیشی: " شاری کەرکوکیش یەکیکە لەو شارانەی کە زۆرترین قوربانی توندوتیژی تێدایە،

دەستێوەردانی داگیرکەرانی کوردستان وەکو تورکیا و ئێران بۆتە مایەی تێکدانی ئاسایشی باشوری کوردستان و عێراق، داگیرکاری سەربازی و ئابوری و کەلتوری راستەوخۆ کاریگەری لەسەر زیادبوونی توندوتیژی هەیە."

دەربارەی بەرپرسیاریەتی رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بەرامبەر ژنان، مامۆستا دلۆڤان ووتی: "وەکو ریکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان وەک هەلویستی ژنانەمان و بەرپرسیارەتیمان لەبەرامبەر پرسە نەتەویەکان، وێرای شەرمەزارکردنی تەواوی هێرش و توندوتێژی و داگیرکاریەکانی هەموو داگیرکەران لە کوردستاندا پشتگیری تەواوت بەرخۆدانی و تێکۆشانی رۆژئاوای کوردستان دەکەین کە لە پێشەنگایەتی شۆرشی ژناندا بەرێوە دەچێت."

لە کۆتایدا، گردبوونەوەکە بە دروشمەکانی(بژی تێکۆشانی یەکگرتوانەی ژنان) و (بمرێت زهنیەتی نامسپەرستی و رەگەزگەرای دژ بە ژنان و مرۆڤایەتی) و (ژن ژیان ئازادی)، کۆتای بە گردبوونەوەکە هات.

ڕ..ح