کەژەکە: بۆ گۆڕان و ئازادی، تۆش ڕاپەڕە

کەژەکە: هەڵمەتی ئازادی کە لە کۆنگرەی ٨هەمیندا بە دروشمی 'بەڵێنمانە؛ سیستمی ئیمرالی پارچە پارچە دەکەین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین' کەوتوەتە قۆناغێکی نوێوە و بە پێشەنگایەتی بزاڤە کۆمەڵایەتییەکان بوەتە خاوەن لایەنی نوێ.

لەبارەی ئەو قۆناغەی کە هەڵمەتی 'بەڵێنمانە؛ سیستمی ئیمرالی پارچە پارچە دەکەین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین' سەریگرتووە، کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێنی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، فەلسەفەی ڕزگاریی و بزووتنەوەی ئۆجالان تێکۆشانی کەوتوەتە قۆناغێکی نوێوە.

ڕاگەیاندراوی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیەیە:

"لەو هەلومەرجە فاشیزمییەدا، کە مۆدیرنیتەی سەرمایەداری گەیشتتوەتە ئاستێک کە بەگشتی کۆمەڵگە قڕ بکات، نەک تەنیا مرۆڤەکان، بەڵکو هەموو بەها مرۆییەکانی لەناو ببات، بە فەلسەفەی ڕزگاری و بزووتنەوەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە کەوتووینەتە قۆناغێکی نوێی تێکۆشان. هەڵمەتی ئازادی کە ئێمە لە کۆنگرەی هەشتەمی کەژەکە بە دروشمی 'بەڵێنمانە؛ سیستمی ئیمرالی پارچە پارچە دەکەین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی دەژین' دەستمان پێکردووە، گەیشتوەتە قۆناغێکی گرنگ، بە پێشەنگایەتی بزاڤە کۆمەلایەتییەکان بوەتە خاوەن لایەنی نوێ.

رژێمی فاشیستی  قڕکەر لە کەسایەتی ڕێبەرایەتیدا، بەهاکانی ئازادی، دیموکراسی و مرۆیی کۆمەڵگە دەستبەسەر دەکات و هێرشی قورسیان دەکاتە سەر.. هێرشی قورسی سەربازی، سیاسی، ئایدیۆلۆژیک بەردەوامن، داگیرکەریی هزری و چاندی بڵاو دەکرێنەوە. بەرخۆدان لەدژی فاشیزم بەردەوام بوەتە ڕۆژەڤی سەرەکیمان، لەسەر ئەو بنەمایە بە پێشەنگایەتی لەیلا گیوڤەن چالاکی مانگرتن دەستیان پێکرد و هەنگاو بە هەنگاو تەشەنەی سەند. چالاکی مانگرتن و ڕۆژووی مردن کە بەرخۆدان بە سەربەرزییەوە گەیشتوەتە ئەنجام، بە ئیرادە و هۆشیارییەکی مێژوویی ٢٠٠ ڕۆژ بەردەوام بوو. شکۆی مرۆیی، بەرەی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی بەو بەرخۆدانە قایم و پتەو بووە.

تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ نەبێت، گۆشەگیری بە تەواوی ناشکێت

ڕیبەر ئاپۆ وتویەتی دەبێت قورسایی بخەنە سەر ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، ئاوەدانکردنەوەی کۆمەلایەتی و بە کاریگەری بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دیموکراتیک دەگاتە ئەنجامێک و کۆتاییان بە چالاکییەکان هێناوە. ئەوەی دوژمن لە گۆشەگیریی بە دڵنیاییەوە دەیکردە ئامانج، ئەوەبوو کە هەموو کۆمەڵگە لە قەفەسێکی ئاسنین بئاخنێت. ئەو قەفەسە شکێندراوە. ڕاستیی ملیتانی و کۆمەڵایەتی کە بە بەرخۆدان سەردەکەوێت و هیوا دروست دەکات، بەو چالاکییە جارێکی دیکە هاتەگۆڕێ. بەڵام گۆشەگیریی ئەمڕۆش بەردەوامە. تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، گۆشەگیریی بەتەواوی ناشکێنرێت.

هەڵمەتەکەمان بە واتای بەڕێکخستنبوون و بە بزووتنەوەبوونی ژنە

ئەو سەردەمە سەردەمی ئەوەیە کە پارادیگمای ژن لەدایک ببێت و ببێتە خاوەن سیستم. ئێمە لەو قەیران و ئاڵۆزییەدا دەژین، ئازاری بوونی سەردەمێکی تازە، ئانیشکەکەی، دڕندەییەکەی، ڕووخان و گەشەکردنەکانی، قارەمانییەکانی، بە گەورەبوون و بەرزبوونەکانی خۆی لەناو یەکتریدا دەژین. ئەو شەڕەی ئێمە سەد ساڵە تێیدا دەژین، دڕندەیی عەقڵی پیاو نیشان دەدات. ئەوە هەمووی بۆ ئیمپریالیستەکان دەبێتە شەڕی ڕزگارکردنی سیستمەکەی، بۆ چەوسێندراوەکان، ژنان، گەلان دەبێتە شەڕی بونیادنانی دیموکراسی و ئازادی. ئێمە وەکو کەژەکە دەڵێین، ئەم سەردەمە تازەیە دەبێتە سەردەمی ژنی ئازاد. لە سەردەمی جدی و بەهێزی ژندا دەژین. هەڵمەتی 'بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش هەستە سەر پێ' کە ژنان دەستیان پێکردووە، نیشانەی ئەوەیە کە ژن کەوتونەتە ناو ڕێکخستن و چالاکیدا. لە هەموو ناوچەکانی کوردستان، بە هەڵمەتێکی نوێ، دەستێوەردانی ژنان لە قۆناغەکە. بە گرنگییەکی ژیانییە کە ژن بۆ ئازادی خۆی، بۆ ئازادی کۆمەڵگە تێدەکۆشن، لەدژی شەڕی داگیرکردن و سیاسەتی قڕکردن دەوەستنەوە، بە قسە و چالاکییەکانیان دەبنە خاوەن کردەوەیەکی گەورە. ئێمە وەکو کەژەکە، سڵاو بۆ هەڵمەتەکە دەنێرین کە بە دروشمی 'بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش هەستە سەر پێ' لە چوارپارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەستیپێکردەوە. ئەو هەڵمەتەی ژنان بەو واتایەیە کە لە سەردەمی بارگاویدا پراکتیزەی دەکات، بە بونیادنانی ئازادی کۆمەڵایەتی وەڵامی خۆی وەرگرێتەوە. بەشداریکردنی ژنان لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە و خاوەنداریکردنی بەهێز، لە دژی شەڕی قڕکردنی ژن و کۆمەڵگە بە مانای "بوەستە" دێت.

هەڵمەتەکە هاوکات هەڵمەتی بونیادنانی کۆمەڵگەیە. بونیادنانی کۆمەڵایەتی بە ڕێکخستنبوونی بزاڤەکان دەستپێدەکات. ڕێکخستنی زەمینەی سیاسی، بە مانای تێرکردنی هۆشیاری خۆی و خۆبوون لە هەموو زەمینەکانی ژیانی مرۆڤدا ببێتە کردار. کۆمەڵگەیەک کە خۆی تێر دەکات، پێداویستییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات، کاروبارەکانی خۆی بەڕێکوپێکی دەکات لەو ڕێگەیەوە دەجولێتەوە، ڕۆح و کرۆکی نەتەوەی دیموکراتیکە. لەبەر ئەوەش، بونیاد نان، دروستکردن، خولقاندن و قوڵبوونەوەی تێڕوانینی دەوێت و و پێویستە کە بە قووڵبوونەوەی خۆی بەردەست و مرۆڤ خۆی قوتار بکات. یان بە زیرەکی ئازاد و نەرم شۆڕشی هۆشیاری کەلتووری، ئەخلاقی و ویژانی دەتوانێت بکرێت. بە ڕەفتارکردن لە شێوازی هۆشیاری جەوهەری، هێزی جەوهەری و خۆتێرکردنەکەی و بە بونیادنانی دامەزراوەکەی، ئاساییە کە مرۆڤ ئارەزوومەندانە بەدوای بەهاکانی دیموکراتی و ژیانی ئازاددا بگەڕێت. قۆناغی بونیادنانی کۆمەڵایەتیش لەو لایەنەوە، بە واتای ئازادبوونی کۆمەلایەتی دێت لە ڕووی زیهنی، کەلتوری، ئەخلاقی و سیاسی ڕێکخستنبوون. کۆمەڵگەیەک کە بەو شێوازە ڕێکخستنی خۆی کرد، هەم لەبارەی هێرشەکانی دوژمن ناڕووخێت و هەمیش لە دژی دوژمن بەردەوام لە خۆپاراستندا دەبێت، ئازادی خۆیشی بەدەست دەهێنێت.

ک-ش