کەژەکە: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر خواكورك ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نییه
کەژەکە ڕایگه‌یاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی باشووری کوردستان ته‌نیا لە دژی پەکەکە نییە، به‌ڵكوو لە دژی هەموو گەلی کوردستانە.
کەژەکە ڕایگه‌یاند، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دژی باشووری کوردستان ته‌نیا لە دژی پەکەکە نییە، به‌ڵكوو لە دژی هەموو گەلی کوردستانە.
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی ژنانی كوردستان (كه‌ژه‌كه) دەربارەی هێرشەکانی ده‌وڵه‌تی تورک دژی باشووری كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناڕەزایەتی پیشان دا له به‌رانبه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی هەولێر و پارتی دیموکراتی کوردستان (په‌ده‌كه) له‌گه‌ڵ توركیا.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه-دا هاتووه:
ئۆپه‌راسیۆنی داگیرکاری کە لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیست و داگیرکەر دەستی پێکردووە، لە ناوەوە و دەرەوە بەردەوامە. ئەو ئۆپه‌راسیۆنە داگیرکارییە لە دوای چاوپێکەوتنه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێبەرایه‌تی و کۆتایی هاتنی چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی ئەم داگیرکارییە هاوكات بوو له‌گه‌ڵ هەڵبژاردنی سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان و سەردانی سەرۆک کۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ تورکیا. ئەوەش ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هەرێم ده‌رده‌خات.
ئەو هێرشه ته‌نیا لە دژی پەکەکە نییە، به‌ڵكوو لە دژی هەموو گەلانی کوردستانە
سوپای تورکی داگیرکەر زۆر جار بە ئۆپه‌راسیۆنی فاشیستی و تیرۆریستی هێرشی كردووه‌ته سەر باشووری کوردستان. لەو هێرشانەدا ماڵی گەل تۆپباران کراوە و زۆر خه‌ڵكی ئێمە كوژراوه. ده‌بینرێت کە ئەو هێرشه ته‌نیا لە دژی پەکەکە نییە به‌ڵكوو لە دژی هەموو گەلانی کوردستانە. فاشیزمی ئەکەپە و مەهەپە بە پرۆژەی عوسمانیی نوێ دەیانەوێت بچنە هەموو شوێنێک و له ڕێگەی ئۆپه‌راسیۆنی داگیرکاری هەوڵ دەدەن قەیرانە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بشارنەوە.
زه‌مینه‌سازی ده‌كرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران
حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌ده‌كه-ش هاوکاری ئەو ئۆپه‌راسیۆنە داگیرکارییە دەکەن. لە هەمان کاتدا هەوڵ ده‌درێت زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٩٢ به‌دواوه، لە دژی باشووری کوردستان زۆر ئۆپه‌راسیۆنی ئەنجام داوه. لەو ئۆپهراسیۆنانەدا بەرخۆدانی بە شکۆی گەریلاكان به‌باشی ده‌زانرێت. شەهید بێریتان لە بەرامبەر داگیركه‌ران و هاوکاره‌كانیان هەڵوێستێکی زۆر ڕوونی پیشان داوه. ئەو هەڵوێست و هێڵی ئازادییە هێشتاش بەردەوامە. ئێمە سڵاو له هەڵوێستی بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دەکەین.
پەکەکە هیوای هەموو كوردستانه
لە زۆر قۆناغی تێکۆشانی ئێمەدا گەلی ئێمەی باشوور خاوەندارهتییان لە گەریلا و پەکەکە کردووە. گەله‌كه‌مان لە برادۆست ساڵانێكی دوور و درێژ خاوه‌نداره‌تی لە بەهاکانی خۆی کردووە. پەکەکە و گەریلاش هەموو کات لەگەڵ گەلی کورد بوون. لە کەرکووک، شەنگال و ڕۆژاڤا هەزاران جار ئەوەیان پیشانداوه. پەکەکە هیوای هه‌موو كوردستانه به باشووری کوردستانیشه‌وه. گه‌له‌كه‌مان به‌باشی ئه‌مه ده‌زانێت.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان ٢٢ بارەگه‌ی سەربازی، هه‌واڵگری و یەکینەی شاراوەی هەیه. هۆکاری ئه‌وه‌ی کە ده‌توانن به‌بێ به‌ربه‌ست لێرە کارەکانی خۆیان بکەن، هەڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارتیی دیموکراتیی کوردستان (په‌ده‌كه)یه. حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ هەندێک بەرژەوەندیی ئابووریی خۆی، لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ڕێككه‌وتن ده‌كات. به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان لەو ڕێككه‌وتنه‌ی نێوان په‌ده‌كه و تورکیادا نییه. بەپێچهوانهوه، به‌هاكانی گەل دەدزرێن و گەلەکەمان هەژارتر دەبێت. به‌م ئۆپه‌راسیۆنە داگیرکارییه ده‌یانه‌وێت ده‌ڤه‌ری برادۆست بکەنه ناوه‌ندی مێتینگه‌ری. لەبەرئەوە تێکۆشان لە دژی داگیرکاری ئەرکی هەموو کوردانە. گەلەکەمان لە باشووری کوردستان هه‌رگیز ئەو ئۆپهراسیۆنانە قبووڵ ناكات. گەلەکەمان دوایین جار لە شیلادزێ تووڕه‌یی خۆی پیشان دابوو و داوای كردبوو سوپای تورکی داگیرکەر لەنێو خاکی باشووری کوردستان ده‌ربكرێت. پێویسته هێزه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی په‌ده‌كه ئەو هەڵوێستەی گه‌ل ببینن.
بەرخۆدانی گەریلا
لە به‌رانبه‌ر ئەو داگیرکارییه‌دا گەریلاكان گورزی تووندیان لە سوپای تورکی داگیرکەر داوە و هه‌ڵوێستی شەهید بێریتان پیشان دەدەن. ئێمە سڵاو له هێزەکانی گەریلا لە خواکورک دەکەین. پێویسته هەموو ڕۆشنبیر، ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان لە باشووری کوردستان بە داگیرکاریی تورکیا بڵێن «ئیدی بەسە» چونكه ئه‌ردۆغان هێرش ده‌كاته سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
ئه‌وه‌ی لە کوردستان كاریگه‌ری دروست ده‌كات هەڵوێستی گەلی کورد و هێزە دیموكراتییه‌كان ده‌بێت. به‌رخۆدان بە گیانی ئازادی، خۆڕێكخستن و چالاكبوون فاشیزم ته‌نگه‌تاو ده‌كات و سەرکەوتن له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
s.m