گونەش: پێویستە ژنان ڕاپەڕن

ئەندامی کۆردانسیۆنی پاژک شیمال ئولکەم گونەش سەرنجی ڕاکێشایە سەرهەڵمەتی "بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش ڕاپەڕە" و وتی، پێویستە سەرەتا ژنان ڕاپەڕین بکەن.

ئولکەم شیمال، ئەندامی کۆردانسیۆنی پارتی ژنانی ئازادی کوردستان (پاژک - PAJK) لە بەرنامەی ڕۆژەڤی ژن لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ستێرک قسەی کرد.

گونەش وتی پلانە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بێزاریان ناکات و ڕایگەیاند: "دوژمن لەو بیرە دایە کە بە فراونکردنی هێرشی ئاسمانی و تاکتیکەکانی شەڕی تایبەت، کۆتایی بە بزووتنەوەی ئازادیی کورد بهێنێت. بە پلانی وەها چڵکن هیچکاتێک ناتوانرێت بزووتنەوەی ئازادی کورد لەناوببرێت."

گونەش وتیشی، ئەوانەی هاوکاریی دەوڵەتی تورک دەکەن و پاڵپشتییان دەکەن، بێزارن لە دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان، لە ڕاپەڕینی بە ئیرادە بۆ ئازادی، لە یەکبوونی گەلی کورد و ڕایگەیاند، بزووتنەوەی ئازادی کورد خاوەن بڕیارە بۆ ئەوەی پاڵپشتی گەل بکەن لە دژی ئەوانەی دژی گەلن. گونەش سەرنجی ڕاکێشایە سەر دەیان هەزار شەهید و یەخسیری شەڕی بزووتنەوەی ئازادی کورد و وتی: "ئەمە تێکۆشانی شکۆ و نامووسیشە."

گونەش وتی، دەبێت هەموو گەلی کوردستان ڕاپەڕێت و سەرنجی ڕاکێشایە سەر هەڵمەتی "بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش ڕاپەڕە." ئەوەی کە ڕێکخستنی ژنان دەستیپێکردووە و وتی: "پێش هەموویان دەبێت ژن ڕاپەڕن. پێویستە گەنج و ژن ڕۆڵی خۆیان لەناو کۆمەڵگە بگێڕن."

ک-ش