گەریلایەکى مەلەکەپە لە هێرشى تورکیادا بۆ سەر زاپ شەهید بوو

مەلەکەپە کوردستان رایگەیاند، گەریلایەکیان بە ناوی شەڤین سۆگیوت ناسراو بە سارینا ئاواز لە هێرشی ئاسمانیی ١٧ی ئابی سوپاى تورکیا بۆ سەر زاپ شەهید بووە.

لقی پارتى کۆمۆنیست مارکسیست لنینیست لە کوردستان (مەلەکەپە کوردستان) رایگەیاند، گەریلایەکیان بە ناوی سارینا ئاواز لە زاپ شەهیدبووە.

راشیگەیاند، سارینا ئاواز ساڵی ١٩٩٢ لە ئامەد لە دایکبووە و لە نیسانی ٢٠١٦دا چووەتە ریزى پارتەکەیانەەوە.

لە راگەیاندراوەکەى مەلەکەپە کوردستاندا ئەوەش هاتوووە "هاوڕێمان سارینا ئاواز (شەڤین سۆگیوت) لە شەنگال لە بەرەى پێشەوەى شەڕ لە دژى چەتەکانى داعش شەڕیکردووە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٨ و کاتێک لەگەڵ گەریلاکانى یەژەئا ستار لە زاپ لە لە سەنگەرەکانى شەڕدا بووە، بەهۆی بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانى تورکیاوە شەهید بووە. سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەى شەهیدەکەمان و هەموو گەلی کوردستان و شۆڕشگێڕان دەکەین و سەبورییان بۆ دەخوازین".

ر.م