یه‌ژا ستار: تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه
یه‌ژا ستار به‌هۆی شه‌هیدبوونی ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین مه‌دیا ماوا و گه‌ریلا عاكیف برووسك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و یادی هه‌ردوو گه‌ریلای شه‌هیدی به‌رز ڕاگرت.
یه‌ژا ستار به‌هۆی شه‌هیدبوونی ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین مه‌دیا ماوا و گه‌ریلا عاكیف برووسك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و یادی هه‌ردوو گه‌ریلای شه‌هیدی به‌رز ڕاگرت.
فه‌رمانداره‌تیی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ئه‌ندامی فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمی مێردین‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا مه‌دیا ماوا (ئه‌مینه كایا) و گه‌ریلا عاكیف برووسك (مه‌حموود ئۆزده‌میر) كه له ٣٠ی ئهیلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی باگۆك-ی مێردین له شه‌ڕدا شه‌هید بوون، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی یه‌ژا ستار:
«گه‌ریلاكانی ئێمه هه‌موو ڕۆژێك گورزی تووند له سوپای تورك ده‌ده‌ن و سوپای توركی داگیركه‌ریش هه‌موو ڕۆژێك درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی خۆی ده‌دات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هه‌موو تهكنكیك و هێزی خۆیه‌وه هێرش ده‌كات، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌ریلا له شكستدایه و ناتوانێت شه‌ڕ بكات. به‌رخۆدانی داستانیی گه‌ریلا قاره‌مانی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت. به‌رخۆدانی گه‌ریلا، به واتای باوه‌ڕیی ئازادییه له لای په‌كه‌كه.»
له ٢٧ی ئهیلوول\٥ی ڕه‌زبه‌ر، له ده‌وروبه‌ری گوندی بادب له ناوچه‌ی باگۆك دوژمن ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكردووه. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ٣ ڕۆژ به‌رده‌وام بووه. له ٣٠ی ئهیلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر-دا، هاوڕێیانی ئێمه مه‌دیا ماوا و عاكیف برووسك شه‌هید بوون. ئێمه به ڕێزدارییه‌وه یادی هه‌ڤاڵانی خۆمان مه‌دیا ماوا و عاكیف برووسك ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تیی ئه‌واندا به‌ڵێنی خۆمان بۆ گه‌شكردنی به‌رخۆدان دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
مه‌دیا ماوا له ساڵی ١٩٩٢دا هاته نێو ڕیزه‌كانی تێكۆشان
هاوڕێ مه‌دیا ماوا له ساڵی ١٩٩٢دا له ته‌مه‌نێكی گه‌نجدا هاته نێو ڕیزه‌كانی ئازادی. له تێكۆشانی ٢٦ ساڵه‌ی خۆیدا كه‌سایه‌تیی ژنی ئازاد و بنه‌ماكانی میلیتانهتیی په‌كه‌كه‌ی له خۆیدا دروستكردووه. هاوڕێ مه‌دیا هه‌میشه له به‌ره‌ی پێشه‌وه تێكۆشاوه و به جه‌ساره‌ت و ڕه‌نجێكی گه‌وره ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كردووه. له هه‌ر شوێنێك كه بۆی چووه، هاوڕێكانی خۆشیان ویستووه و به ئه‌زموونه گه‌وره‌كانی خۆی بووه‌ته نموونه بۆ هه‌ڤاڵه‌كانی. هاورێ مه‌دیا بووه‌ته هه‌ڵوێستی ژنی ئازاد.
هاوڕێ مه‌دیا له مه‌یدانی بۆتاندا ده‌ستی به گه‌ریلایه‌تی كردووه. به پراكتیكی تێكۆشانه‌كه‌ی له ساڵی ١٩٩٧دا چووه‌ته مه‌یدانی ڕێبه‌رایه‌تی و به په‌روه‌رده‌ی ڕێبه‌رایه‌تی خۆی به‌هێزتر كردووه. له ٢٦ ساڵی تێكۆشانیدا له بۆتان، دێرسم و زاگرۆس به پراكتیك تێكۆشاوه. هاوڕێ مه‌دیا دوایین جار فه‌رمانده‌ی یه‌ژا ستار بوو له هه‌رێمی مێردین. له‌م قۆناغه‌ی فه‌رمانداره‌تیدا ڕه‌نج و هه‌وڵی هاوڕێ مه‌دیا بۆ تێكۆشان زۆره.
عاكیف برووسك
هاوڕێ عاكیف برووسك كه له هه‌مان ڕۆژدا شه‌هید بووه، له‌گه‌ڵ فیداكاریی خۆی و ژیانی گه‌ریلا بووه‌ته یه‌ك. هاوڕێ عاكیف بووه‌ته یه‌كێك له سمبوله‌كانی به‌رخۆدانی فیداكاری، جه‌ساره‌ت و باوه‌ڕیی گه‌وره. هه‌ڵوێستی هاوڕێ عاكیفی به‌هێز و بڕیاردار بۆ ئێمه وه‌ك هاوڕێكانی نموونه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
هاوڕێ مه‌دیا و عاكیف به هه‌ڵوێسته پێداگره‌كانی خۆیان چوونه‌ته نێو ڕیزی شه‌هیدان. ئێمه له‌سه‌ر هێڵی ئه‌وان تێكۆشان گه‌شتر ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه له كه‌سایه‌تی هاوڕێ مه‌دیا و عاكیفدا یادی هه‌موو شه‌هیدانی به‌رخۆدان ده‌كه‌ینه‌وه. په‌یوه‌ستبوون به ئه‌وان و یاده‌كه‌یان، به‌ڵێنی سه‌رفرازیی ئێمه‌یه بۆ هه‌موو شه‌هیدان.»
s.m