یەژا ستار: زیلان چارەنووسى کوردستانى گۆڕی

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى یەژا ستار رایگەیاند، زەینەب کناجی (زیلان) گەریلاى پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٦دا بە چالاکییەکى فیدایى بووە نەمر و کەسایەتییەکى هەمیشە زیندوو. راشیگەیاند، کناجی بە چالاکییەکەى چارەنووسى کوردستانى گۆڕی.

فەرماندەیى بڕیارگەى ناوەندیى یەکینەکانى ژنانى ئازادی ستار (یەژا ستار) بە بۆنەى ساڵیادى چالاکیى فیداییانەى زیلانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئێمە سەرەتا هاوڕێمان زیلان، کە بە چالاکییەکەى بووە مانیفیستۆى ژیانى ئازاد و هەروەها شوێنکەوتووەکانى، سەما یوجە، گولان، فاتۆش ساگلامگۆز، رۆژبین عەرەب، رۆناهی، ئەلەف تەریا، ئارین میرکان، ژین رۆژهەڵات، زنار، دۆغان، تێکۆشین فارقین، ئاڤێستا خابوور و هەزاران هاوڕێی قارەمانمان بە رێزەوە بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین تێکۆشانەکەیان بۆ ئازادى بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

یەژا ستار لە بەردەوامى راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە "هاوڕێ زیلان لە ٣٠ى حوزەیرانی ١٩٩٦ / ١٠ى پووشپەڕ دا بە چالاکییەکەى چارەنووسی کوردستانى گۆڕی و ناوی خۆى لە میژووى ئازادیدا تۆمار کرد. هەستى بە قوڵایى هەمە لایەنەی ئەو پیلانگێڕییە کرد، کە دەیانویست لە دژی ئومێدى ژیانى ئازادى گەلی کورد سەرۆک ئاپۆ ئەنجامى بدەن. ئەوەى بەشێوەیەکى زانستى لێکدایەوە و بڕیاریدا بە چلاکییەک کە دوژمن بهەژێنێت، ئەو پیلانگێڕییە پووچ بکاتەوە. زیلان تێگەیشتنێکى دروستی لە راستیی سەرۆکایەتیمان و تێکۆشانەکەمان بۆ ئازادى سەلماند".

یەژا ستار راشیگەیاندووە "هاوڕێ زیلان بە وتەى 'من دەمەوێت ببمە خاوەنی ژیانێکى مانادار' لە ژیان و چالاکییەکەیدا بەهاى ئیتیک و ئیستاتیک (ئاکار و جوانیى) بۆ خستینەڕوو. هاوڕێ زیلان کە خاوەنى تێگەیشتنى زانستى بوو بۆ وڵاتپارێزی، خۆى بە شێوەیەکى باش رێکخستبوو. بۆ ئەوەى سەرکەوتن بەدەست بهێنێت تێکۆشانێکى گەورەى ئەنجامدا و چالاکییەکەى بە ورە و بڕوایەکى ئازاد ئەنجامدا. هاوڕێ زیلان بیردۆزیى رزگاریى ژنە. بە چالاکییەکەى یەکلایەنەیى تێپەڕاند، ئەویش نەک تەنها لە رووی سەربازییەوە، بەڵکو بووە پەیامێکى بیردۆزییانە و فەلسەفی و سیاسی".

یەژا ستار باسى ئەوەشیکردووە "هەر چۆن دوژمن لە ساڵانى ١٩٩٠دەکاندا دەیویست سەرۆکایەتیمان و بزووتنەوەى ئازادیمان پاکتاو بکات و بە زۆرداری و ئەشکەنجە و ستەم گەلەکەمان پاکتاو بکات، ئەمڕۆش دەبینین، دەوڵەتى کۆشکى فاشیست هەمان چەپەڵی و دزێوی و هەمان ئەو کار و تاوانانە درێژە پێدەدات. ئەردۆغان بەردەوامیى دەسەڵاتەکەى بەستووەتەوە پاکتاوکردنى ئێمەوە. بۆ ئەوەش هەموو ئابووریى دەوڵەتى خستووەتە خزمەتى ئەو سیاسەتەیەوە بۆ لەناوبردنى ئێمە. هەر چۆن لەو چوارچێوەیەدا بە هەموو هیزى خۆییەوە هێرش دەکاتە سەر هەموو شوێنێک، دەیەوێست بە سیاسەتى خوێنڕژاندن و کوشتار تەمەنى خۆی درێژ بکاتەوە. ئێمە ئەوەمان لە هەڵبژاردنى ٢٤ى حوزەیران / ٣ى پووشپەڕدا بەشێوەیەکى روون و ئاشکرا بینى. بۆ ئەوەى هەڵبژاردندا سەر بکەوێت و رژێمە دەسەڵاتخۆازەکەى درێژە پێبدات کوشتارى لە پرسوس ئەنجامدا. هاوکات هەوڵ دەدات بەهێرشکردنە سەر قەندیل و خواکورک پڕوپاگەندەیەکى دزێو و ناشیرین بۆ خۆى بڵاوبکاتەوە و دەیەوێت لەسەر بنەماى ئەو شێوازە و بەپێى بەرژەوەندیى خۆى فێڵ لە کۆمەڵگە بکات و چەواشەکارى پێشبخات. بزووتنەوەى ئازادی لە بەرامبەر ئەوانەدا بەبێ ئەوەى هەنگاوێک بۆ دواوەوە هەڵبگرێت لە کەسایەتیى هاوڕێیانى قارەمانماندا کە رووبەرووى شەهادەت دەبنەوە و بە شەهادەت بوونەکەیان بەهای گەورەیان دروستکردووە و بوون بە رێ هەڵگری زیلان، ئێمە جارێکیتر سەلماندمان کە شکست ناهێنین".

لە درێژەى راگەیاندراوەکەى یەژا ستاردا ئەوەش هاتووە "ئێمە وەک هێزى یەژا ستا هەموو رۆژێک و هەموو خولەکێک و هەموو ساتێک لەسەر هێڵى زیلان درێژە بە تێکۆشان دەدەین و ورەى لێوەدەگرین. وەک سەرۆکایەتیى ئێمەش بە شێوەیەکى ئاشکرا و روون وتویەتى 'زیلان فەرماندەى ئێمەیە و ئێمە لە ژێر فەرمانیداین' ئەگەر ئەمڕۆ لە هەر چوار پارچەى کوردستان ژن خۆى بە رێکخستن کردووە و دێنە سەر ورە و ئیرادەى راستەقینەى خۆیان، ئەوە لە سایەى رێگەى ئازادیى هاوڕێ زیلانەوە بۆ ژنان هەموار کراوە. ئێمە دەزانین ئاستى ئازادیى ژنی کورد ئاستى ئەو رێکخستنەبوونەیە، کە تێکۆشانەکەى زیلان بۆى نەخشەڕێژکردووین. ئەگەر ئەمڕۆ بە سوپابوونى ژنان گەورەبووە و بەرەوپێشچووە، نەک تەنها بۆ ژنانى کوردستان، بەڵکو بۆ ژنانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دونیاش بووەتە ئومێدێک، بەهۆى نەخشەڕێژی و بەرهەمى خەبات و رەنجى هاوڕێى زیلانەوە مەیسەر بووە".

یەژا ستار ئاماژەى بەوەشکردووە "وەک یەژا ستار کاتێک رایدەگەیەنین، کە خاوەنداری لەو رەنج و خەباتە دەکەین، ئەوا ئێمە شێوازى ژیان و چالاکیى هاوڕێ زیلان وەک فەرماندەیەک کە پێویستە جێبەجێ بکرێت، جێبەجێى دەکەین. ئێمە رایدەگەیەنین، کە تاوەکو ئەو فەرمانە بگەیینە سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە تێکۆشانەکەمان".

یەژا ستار لە کۆتایى راگەیاندراوەکەیدا نووسیوەیتى "بە بۆنەى ٢٢هەمین ساڵیادى ئەو چالاکییە گەورە و مانادارەوە، ئێمە دەڵێین، لە رۆژگارێکیداین، کە زۆر زیاتر لە جاران هەست بە نزیکبوون لە سەرۆکایەتى و ئازادی دەکەین. بەدیهێنانى سەرکەوتن و شکستدان بە فاشیزم بە تێکۆشانی هاوشێوەى زیلان دێتە دی. ئێمە بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانى زیلان لە هەموو کوردستان بەرفراوانتر بکەین. جارێکیتریش لە کەسایەتیى هاوڕێ زیلان دا ئێمە شەهیدانى شۆڕشی ژیانى ئازاد بە رێزەوە بە یاد دەهێنینەوە. بەڵێنیش دەدەینەوە، کە پابەندی یادکردنەوەیان بین و خاوەندارى لەو بەها و نەریتە بکەین، کە بۆیان بەجێهێشتیووین".

ر.م