یەکێتی ژنانی سوسیالیست: دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت

یەکێتی ژنانی سوسیالیست-ی ئەڵمانیا، چالاکییەکەی لەیلاگیوڤەن-یان بەرزنرخاند وداوای کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرئۆجالان-یان کرد.

یەکێتی ژنانی سوسیالیستی ئەڵمانیا، دەربارەی دۆخی لەیلاگیوڤەن کە ماوەی ٧٠ ڕۆژە بە ئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن، بەیاننامەیەکیان بلاوکردەوە.

لەبەیاننامەکەدا هاتووە، " لەیلاگیوڤەن دەستی بە تێکۆشانێکی مەزن کردووە کە هێمای ئیرادەی ژنانی بەرخودێرە."

'پشتگیری کردن ئەرکی هەرکەسێکە'

ژنانی سوسیالیست ئەوەیان خستەڕووکە، ئەرکی سەرشانی هەرکەسێکە کە پشتگیری لە مانگرتنەکەی لەیلاگیوڤەن بکات و وتیان، " داواکاریی چالاکانی مانگرتوولە تورکیا، کوردستان وئەورووپا، ڕاپەڕینە لەدژی دیکتاتۆریەتی ئاکەپە و پێداگری مانگرتووان جارێکی ترئەوڕاستییە نیشان دەدات.

'ئێمە خاوەنداریەتی لە بەرخۆدان دەکەین'

لەیلاگیوڤەن بەو بەرخۆدانەی خۆی بووە هیوای ژنان وگەلان، ئێمە وەک ژنان خاوەنداریەتی لە هەنگاوە و پێشەنگەکانی سەردەم دەکەین وداواکارین کە چالاکییەکان لەئەڵمانیا فراوانترببێت.

سەردانەکەی محەمەد ئۆجالان بۆ ئیمڕالی سەرەتای سەرکەوتنێکی گەورەبوو."

یەکێتی ژنانی سوسیالیست جارێکی ترجەختیان لەوەکردەوەکە دەبێت گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان بەتەواویی کۆتایی بێت.

ک-ش