" ١٠٠ هۆکار بۆ بە دادگایی گەیاندنی دکتاتۆر "
تەڤگەری ژنانی کوردستان – ئەوروپا رایگەیاند، هەڵمەتی " ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆر " تا هەشتی ئاداری ٢٠٢١ بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار ئیمزا بەردەوام دەبێ.
تەڤگەری ژنانی کوردستان – ئەوروپا رایگەیاند، هەڵمەتی " ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆر " تا هەشتی ئاداری ٢٠٢١ بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار ئیمزا بەردەوام دەبێ.
تەڤگەری ژنانی کوردستان – ئەوروپا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، هەڵمەتی " ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆر " بەردەوامە و هەڵمەتەکە لە چەند قۆناغێک پێکهاتووە و هەڵمەتی یەکەم تا هەشتی ئاداری ٢٠٢١ بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار ئیمزا بەردەوام دەبێ.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"هەڵمەتی " ١٠٠ هۆکار بۆ دادگاییکردنی دکتاتۆر " کە بزوتنەوەی ژنی کورد لە ئەوروپا TJK-E رایگەیاندووە بۆ بەدادگا گەیاندنی ئەردۆغان لەسەر کەیسی ١٠٠ ژن و منداڵ لە کوردستان و دەرەوەی وڵات تیرۆرکراون. ئەڵبەتە ژمارەیەک لە قوربانیەکانیش خەڵکی باشوری کوردستانن هەم لە ئاستی گشتی و هەم لە ئاستی ئەو قوربانیانەدا ژنان لە هەموو بەشەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەرپرسیارێتی نیشان دەدەن.
هەڵمەتەکە دوای کۆبونەوەیەکی کۆمیتەی ئامادەکاری راگەیەنرا کە پێکهاتبوون لە ژنانی کورد و دەیان ژنی دیکە کە لە پاشخانی کەلتور، ئەتنیکی و باوەڕی و دەزگا و بزوتنەوەی جیاوازەوەن. بڕیار درا کە هەر کەس لە لای خۆیەوە و لە ئاستی وڵاتەکان و بزوتنەوەکانیان دا و بە پەیوەندییان بە دەزگا نێونەتەوەییەکان و هەرێمییەکانەوە کار بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی هەڵمەتەکە و کۆکردنەوەی ئیمزاکان و گەیاندنی ئامانجی هەڵمەکە.
هەڵمەتەکە لە چەند قۆناغێک پێکهاتووە لە قۆناغی یەکەم دا کە تا هەشتی ئاداری ٢٠٢١ بەردەوام دەبێ بۆ کۆکردنەوەی ١٠٠ هەزار ئیمزا لە سەر ماڵپەڕی.
https://100-reasons.org/petition/
هەروەها بە پڕکردنەوەی فۆرمی ئیمزاکۆکردنەوە کە لەسەر هەمان ماڵپەرە:
https://100-reasons.org/materials/
لە ماڵپەرەکەدا چیرۆکی ١٠٠ ژن و منداڵ کە لە ئەنجامی تیرۆری ئەردۆغانەوە ژیانیان لەدەستداوە، دانراوە.
لە قۆناغی دووەم دا کار لەسەر ئیمزاکان دەکرێت و بەرز دەکرێتەوە بۆ چەندین دەزگای نێونەتەوەیی. کار بۆ دوو ئاست دەکرێت یەکەم دادگایی فەرمی بەرێی بەشداری دەستەیەک لە ژنانی پارێزەر، دادوەر، داواکاری گشتی کە هەر لە ئێستاوە ئەو دەستەیە دەستبەکارە. دووەمیش ئەنجامدانی کۆنفرانسێک کە نەک تەنیا ژنانی کورد بەڵکو ژنانی دیکەش بەشداری دەکەن.
قۆناغی سێیەم : کار بۆ بەرێوەبردنی دادگای گەل بەشێوەی کۆنفرانسێکی کراوە لەوێ دا لە ڕەهەندی جیاوازەوە ١٠٠ کەیسی تیرۆری ژن و منداڵی کورد دەخرێتە ڕوو لەو دادگاییەدا. لەو هەمووشیان دا رایەڵەی زهنیەتی دکتاتۆر، فاشیست و پیاوسالار، نەتەوەپەرستی ئەردۆغان و هاوکارەکانی دادگایی دەکرێت.
ئەو کەسانەی کە ناتوانن هەڵمەتەکە لە سەر ماڵپەرەکە ئیمزا بکەن یان شارەزاییان لە بەرکارهێنانی دا نیە دەتوانن لە رێی کەسانی نزیکیانەوە فۆرمەکە دابەزێنن هەم ئیمزای خۆیان و هەم کەسانی دیکەش کۆبکەنەوە و بگەیەننە دەستی کۆمیتەی ئامادەکار بەر ڕێی پەیوەندیەکانی سەر ماڵپەرەکە.
لەو جێیانەشی کە دەرفەت هەبێ سەکۆ دادەنرێت بۆ کۆکردنەوەی ئیمزاکان. کۆکردنەوەی ئیمزا سنوری ئەتینکی ، ڕەزگەی، ئایینی، دەوڵەتی نیە و هەمو کەسێ دەتوانێ ئیمزای بکات.
ئەنجامەکانی پێشکەش بە دەزگا فەرمیەکانی وەک نەتەوەیەکگرتووەکان، دادگای لاهای بۆ تاوانەکانی جەنگ، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و دەزگای دیکە دەکرێت بۆ ئەوەی کە تیرۆرەکان وەک جینۆساید قبوڵ بکرێت.
هەڵمەتەکە بەپێشەنگی ژنانی ( تەڤگەری ژنی کورد لە ئەوروپا) بەرێوەدەبرێت و ژمارەیەکی زۆر لەرێکخراو، بزوتنەوە و دەزگای ژنان بەشداری دەکەن لە ئاستی نیونەتەوەیی دا. کۆمیتەی ژنانی باشوریش بەشداری کردنی لە هەڵمەتەکەدا لە کۆبونەوەیەدا ڕاگەیاند.
ئامانجی سەرەکی ئەو هەڵمەتە فرەڕەهەندە، هەم لە ڕووی زهنی، هەم ویژدانی ، هەم دروستکردنی ڕایەکی گشتی بەدەوری ئەو جینۆسایدەی بەرامبەر ژن دەکرێت لە ژێر سایەی فاشیزم و عەقلیەتی پیاوسالار و هاوکارەکانیان لەبەرامبەر بە ژنی کورد و ژنانی دیکەش. "
ف.ق