٢٠٠ پارێزەر بەشداری بەرخودانی خێزانی شەنایشار بوون

٢٠٠ پارێزەر لە شارە جێاوازەکانی باکوری کوردستان و تورکیا بەشداری چالاکی بەرخودانی خێزانی شەنایشار بوون کە لە دژی کۆمەڵکوژی بەرخودان دەکەن.

 لە ١٤ حوزەیرانی ٢٠١٨-ە خزم و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل، پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ناوچەی پرسوسی سەر بە شاری ڕوحای  باکوری کوردستان هێرشیانکردە سەر دووکانی خێزانی شەنایشار  و ٣ ئەندامی ئەو خێزانە کوردەیان کوشت.

لە دوای ئەوەی خێزانی شەنایشار بێ هیوابوون لە دادگا تاوانباران سزابدات، هەر یەک لە ئامینە شەنایشار و فیرات  شەنایشار لە ٩ ئاداری ئەمساڵ لە پێش دادگای ڕووحا دەستیان بە چالاکی دادپەروری کرد ، ماوەی ٢٠٠ رۆژە ئەو چالاکیە بێ راوەستان بەردەوامە.

لەسەر داواکاری لقی ڕوحای کۆمەڵەی دادپەروەی بۆ ئازادی(OHD) ئەمرۆ ٢٠٠ پارێزەر بەشداری چالاکی بەرخودانی خێزانی شەنایشار بوون و  پشتیگیری داواکاریەکانی ئەو خێزانەیان کرد.

ئەندامانی کۆمەڵەی (OHD) و پارێزەران چوونە پێش دادگای ڕورحا بە شداری ئەو بەرخودانە بوون  و پشتگیریان بۆ ئەو خێزانە دووپاتکردەوە،  پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دەوربەری پارێزەران و ئەندامی بەردخودانی دادپەرویان گەمارۆدا، وێرائەوەش پارێزەران لەگەڵ ئەندامی ئەو خێزانە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و جەختیان لە دادپەروەری کردەوە.

عەلی ئەرسەلان سەرۆکی لقی (OHD) ڕوحا لە ناو گەمارۆی پۆلیسەکاندا لە لێداوانە ڕۆژنامەوانیەکدا وتی: کاری نا یاسای و نا دادپەروەری بە دەستی چەپەڵەکان بەردەوامە گرینگە ئێمە هەموومان پشتگیری ئەو چالاکیە بکەین بۆ دادپەروەری، ئەرسەلان  وتیشی هەوڵ دەدرێت چالاکی خێزانی شەنایشار بێدەنگ بکرێت و ڕێگری لێبکرێت و ناچاریان بکەن دەست لە تێکۆشانی خۆیان بەردەن.

ناوبراو وتیشی:" سزانەدانی بکوژانی خێزانی شەنایشار واتا بەردەوامیدان بە سیاسەتی بێ سزا هێشتنی تاونباران و وتیشی:' ئێمە باسی دۆسییەک دەکەین کە سێ ساڵ پێش ئێستا دەستی پێکردوە بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی دیار نیە، لە دژی  بێدەنگبوونی دادگاکان لە ئاستی ئەو تاوانە خێزانی شەنیاشار دەستیان بەو چالاکیە کردوە".

پارێزەران جەختیان لەوەش کردەوە کە  داواکاری خێزانی شەنیشار داواکاری  هەموومیانە، وتیشیان:" بۆ ئەوەی کۆتای بە تاوان و زووڵم بێت ئەمرۆ لێرەین و بەشداری ئەو چالاکیە دەبین."