٤ی نیسان لە قەندیل پیرۆزکرا

لە گوندی بۆکریسکانی بینارێ قەندیل، لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز کرا و وەک ڕێزێک بۆ ئەو ڕۆژە نەمام چێندرا.

قەندیل ٤ی نیسان

لە گوندی بۆکریسکانی بینارێ قەندیل، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی بیناری قەندیل و شارەوانی بیناری قەندیل، لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان پیرۆز کرا و نەمام چێندرا.

ئەندامی ئەنجوومەنی گەل ڕۆناهی حسێن قسەی کرد و وتی: "٤ی نیسان ڕۆژی لەدایک بوونی مرۆڤایەتییە، ئێمە سەرەتا ئەم ڕۆژە لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو گەلی کورد و گەلانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین و سڵاوی خۆمان دەنێرین بۆ تێکۆشەرانی بەرخۆدان لە باکوری کوردستان بەتایبەتی خەڵکی وان، چونکە بەو شۆڕشە هەستمان بە بوونی خۆمان کرد. ئەمڕۆ ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی مرۆڤایەتییە، ئێمەش لە ڕێبەر ئاپۆ فێری تێکۆشان و بەرخۆدان بووین و خۆمان ناسیەوە.

شۆڕشەکانی کورد هەمووی بە خیانەت لەناو بران، بەڵام ئەمڕۆ بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ، بە تێکۆشانێکە فێری گەلی کوردی کرد، دەتوانین بگەینە ئاستێک کە بتوانین لە هەموو کوردستاندا تێکۆشان بکەین. ئەم تێکۆشانە وایکرد داگیرکەران هەست بە ئیرادەی گەل بکەن، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مانادارە بۆ گەلی کورد و هەموومان پێویستە بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەرخۆدان بکەین.

دوای وتارەکان نەمام چێندرا و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترانەوە.