٧٥ـەمین ساڵی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان لەو ماڵەی لێ لەدایکبووە پیرۆز کرا

یادی ٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە حەوشەی ئەو ماڵەی تێیدا لەدایک بووە پیرۆز کرا.

ئەو ماڵەی ڕێبەر ئاپۆ تێدا لەدایکبووە

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی لە ژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە، لە لایەن بنەماڵەکەی و کەسوکاریەوە لەو ماڵەی کە تێیدا لەدایک بووە لە گوندی ئامارا سەر بە شارۆچکەی خەڵفەتی ڕحا، یادی ٧٥ ساڵەی لەدایک بوونی پیرۆز کرا. محەمەد ئۆجالانی برای لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد، ڕێگریی کردنی ئەو شاندەی کە دەیانویست بچنەگوندەکە و گەمارۆدانی گوندەکەی لەلایەن جەندرمەکانەوە شەرمەزار کرد.

محەمەد ئۆجالان وتی: "ئەمڕۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر (عەبدوڵا ئۆجالان)ـە، ئێمە ساڵانە لێرە یادی لەدایک بوونمان پیرۆز دەکەین. بەڵام ئەوان قۆناغێکی وایان دروست کردووە، هەموو دەرگاکانیان گرتووە بۆ ئەوەی ڕێگری لەم پیرۆزباییە بکەن. ئەمە قبوڵکراو نییە. ئەم داواکارییە، داواکارییەکی زۆر دیموکراتیکە، ئێمەش وەک هەر گەلێکی دیکە ویستمان ئاهەنگی لەدایکبوونی سەرۆکەکەمان پیرۆز بکەین، ئێمە لە هەموو شوێنێک یادی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەین و  ئەم ڕێگریی و ئاستەنگیانە شەرمەزار دەکەین، ئێمە وەک بنەماڵەی ڕێبەر ئۆجالان ڕۆژی لەدایک بوونی لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، دەبێت دەوڵەت ئەم دیمەنانە ببینێ و شەرم بکات.