ڕاپۆرتی APPG: پێویستە پێناسەی 'تیرۆریست' لەبارەی پەکەکە دووبارە هەڵبسەنگێنرێتەوە

APPG ڕاپۆرتێکی لەسەر پرسی نوێنەرایەتی سیاسی و یەکسانی کورد لە تورکیا تەواو کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا داوای لە حکومەتی بەریتانیا کردووە کە چاو بە بڕیاری دادگای بەلجیکا سەبارەت بە پێناسەی 'تیرۆریست'ی پەکەکە بخشێنێتەوە.

گرۆپی کوردستان، سوریا و تورکیای پەرلەمەنای بەریتانیا  APPG ڕاپۆرتێکی لەسەر پرسی نوێنەرایەتی سیاسی و یەکسانی کورد لە تورکیا تەواو کرد. لە ڕاپۆرتەکەدا داوا لە حکومەتی بەریتانیا کراوە کە بە ڕۆشنایی بڕیارەکەی دادگای بەلجیکا لەسەر پەکەکە و ئیدانەکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا، پێداچوونەوە بە پێناسەی 'تیرۆریست' بکات.

کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند، کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی دەوڵەتی تورکەوە لە کوردستان هاوڵاتیان کوژراون و برینداربوون و داوایان لە حکومەتی بەریتانیا کردووە کە زیاتر کار بۆ ڕێگریکردن لەو جۆرە کارانە بکات.

ڕاپۆرتەکە کە دەستی بە کارەکانی کردووە لەسەر ژمارەی پێشوو، لەلایەن شاندێکەوە بە سەرۆکایەتی لیود ڕەسل مۆیل جێگری پارتی کرێکارانی بەریتانیا بڵاویکردۆتەوە. ڕاپۆرتەکە هەڵسەنگاندن و پێشنیاری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەبارەی کورد و لایەنەکانی دیکە لەدوای بەڵگە و ڕاپۆرت لەخۆ دەگرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی سیاسەتی گوشار و توندوتیژی بەرامبەر بە کورد و سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک لە چەند ساڵی ڕابردوودا و بە ئامانجگرتنی کورد کراوە.

کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند، کە نوێنەرانی کورد کرانە ئامانج، دەستگیرکراون، ئەشکەنجەدراون و ڕایانگەیاند، کە پێویستە بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا DMME لەسەر پرسی سیاسەتمەدارانی کورد و زیندانیانی کورد جێبەجێ بکرێت.

هەندێک لە ڕاسپاردەکان و پێشنیازەکانی راپۆرتەکە:

- APPG  لەکاتی دەستگیرکردن یان گرتنی سەرۆک شارەوانیەکان مافەکانیان پێشێلکراوە.

 -APPG  زیندانیانی کەجەدە پێشێلکردنی بنەماکانی کۆمەڵگەی دیموکراتییە.

-APPG  بە شێوەیەکی سیستماتیک فشار لەسەر گروپی گەنجانی سیاسی کورد و هەدەپە هەیە.

هەروەها داوا لە حکومەتی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا دەکرێت ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی تورکیا تاوتوێ بکات، هەروەها داوا لەنوێنەرانی ئەنجومەنی پەرلەمانی ئەوروپا (MPKE) دەکرێت فشار بخەنە سەر حکومەتی تورکیا بۆ جێبەجێکردنی یاسا لەسەر ئاستی ناوخۆودا. داوایان کرد کە حکومەت ئیدانەی داخستنی کەجەدە بکات و هەڵوێستەکانی حکومەتی تورکیا بۆ چارەسەری دیموکراتی بەبیری ئەو حکومەتە بهێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها زوڵم و ستەمی سەر ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەبیردێنێتەوە و دەڵێت دامەزراوە کەلتورییەکان دادەخرێن و سیاسەتێکی جیاواز لەسەر زمان و کەلتوری کوردی پیادە دەکرێت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەڵوەشانەوەی ڕێکەوتننامەی ئەستەنبوڵ لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەبیر هێنایەوە و ڕەخنەی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێککەوتنە گرت.

هەروەها فشارەکان لەسەر چاپەمەنییەکان بەردەوام بەبیرهێنرایەوە و لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئازادی ڕۆژنامەگەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە پێشێل دەکرێت و میدیای کوردی لەلایەن دەوڵەتەوە دەکرێتە ئامانج.

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی بڕیارەکەی دادگای بەلجیکا لەسەر پەکەکە کراوە کە تێیدا هاتووە ، پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نییە و بنەمای یاسایی ئەم پێناسەیە لێپرسینەوەی لەسەر کراوە و هەر کەسێک لە تورکیا شەڕ بکات بە تیرۆریست دادەنرێت، پەکەکە بە نیازێکی باش بەشداری لە هاوپەیمانی ئاشتی کردووە و بۆ ئەوەی تێکەڵ بە گۆڕەپانی سیاسی ببێت، هەوڵیداوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئەگەر حکومەتی بەریتانیا تاقیکردنەوە مێژووییەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئاشتی تورکیا بەکاربێنێت زۆر بەنرخ و گرنگ دەبێت، داوا لە حکومەتی بەریتانیا کراوە، ئیتیکی 'تیرۆر' لەسەر سیاسەت و ڕێکخراوە کەلتوورییەکانی کورد و بۆ ئەو کەسانەی خۆسەری کوردیان دەوێت، نابێت جێبەجێ بکرێت. هەروەها داوا لە حکومەت دەکرێت گرنگی بە قسەکانی حکومەتی لەبارەی هەدەپە و پەکەکە بدرێت کە چۆن تاوانبار دەکرێن.

هەروەها APPG داوا لە حکومەتی شانشینی یەکگرتوو دەکات کە لە پێناسەی ڕێکخراوی تیرۆریستی تورکیا لەسەر پەیەدە - یەپەگە دووربکەونەوە و کار لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە بکەن.

حکومەتیش پێویستە ئەزموونەکانی ئیرلەندای باکوور بەکاربهێنێت بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە و حکومەتی تورکیا و پشتیوانی پرۆسەیەکی لەو شێوەیە بکات.

ف.ق