'بە بەرپرسیارێتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییەوە خاوەندرای لە ڕێبەرێتی و شۆڕش بکەین'

ئەندامی فەرمانداری یەرەکە شۆڕش ئالان ڕۆژبوونی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ساڵوەگەڕی دامەزراندی پژاکی پیرۆزکرد و بانگەوازی لە ژن و گەنجانی بەشداربووی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کرد خاوەنداری لە ڕێبەرێتی و شۆڕش بکەن.

ئەندامی فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) شۆڕش ئالان بە بۆنەی ڕۆژبوونی ٧٥هەمینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٢٠هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندی کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی شۆڕش ئالان بەم شێوەیە:

"بۆ خاوەنداریکردن لە شەهیدان، بە تایبەت سەرهەڵدانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە ساڵێکی بەسەردا تێدەپەڕێت، لە کوردستان و ئێراندا پێكهات و جیهانی بوەوە، ئەرکی سەرشانمان زیاتردەبێت. بەم بەرپرسیارێتیەوە نزیک ببینەوە. پێویستە گەلەکەمان، ژن، گەنجانی بەشداربووی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەم بەرپرسیارێتەوە نزیکببنەوە و خاوەندرای لە ڕێبەرێتیمان بکەن. لەهەمانکاتدا ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ و ٢٠هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندی پژاک پیرۆز دەکەین. جارێکی تر جەژنی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ و جەژنی دامەزراندی پژاک لەهەموو گەلی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ، وڵاتپارێزان، لە ژنان و گەنجانی تێکۆشەر پیرۆز دەکەین. هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین.

ماوەی ٥١ساڵە ئەو تێكۆشانەی رێبەر ئاپۆ لە کوردستان دەستپێکردوە، بەسەرکەوتنی گەل بەڕێوەدەبرێت. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ژیانێکی ئازاد، تێکۆشانێکی بێ هاوتا بەڕێوە دەبات و خەباتێکی ئەفسوناوی ئەنجام دەدات. بۆ زیندوکردنەوەی کورد شەو و ڕۆژ خەباتی کرد. ڕێبەر ئاپۆ بە شێکارییەکانی دەریخست هەموو کوردێک ڕوبەروی سیاسەتی تواندنەوە و کۆمڵکوژی بووەتەوە. بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەمە ڕێبەر ئاپۆ گەلی کوردی ژیاندەوە و بۆ پێشەنگایەتی ئازادی گەلی کوردی کرد، فکرەکانی لە پێناو کوردا دیاریکرد، ڕێگەی تێکۆشانی دیاریکرد و هێزی پاراستنی ئافراند. گەلی کورد لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی بەدەستهێنا. ڕێبەر ئاپۆ بۆ کوردان هەموو شتێکیکرد. بەناوی کوردانەوە هەموو شتێکی بۆ مرۆڤایەتی و گەلانی بندەستکرد. ئەوە ماوەی مانگێک زیاترە لە هەموو کوردستان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەورۆز پیرۆزدەکرێت و خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت.

هەروەها ڕێبەر ئاپۆ لە دژی هێرشی دەوڵەتان بەرامبەر بە ژن، خەباتێکی بێهاوتایی دەستپێکرد. فەلسەفەی 'ئازادی ژن، ئازادی کۆمەڵگایە' بۆ ژنان ئافراند. بۆ ژنانی جیهانیش بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' پێشەنگایەتی کرد. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی لەدەرەوەی سیستەمی دەسەڵاتداری ئافراند. لە سایەی ڕێبەر ئاپۆوە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' جیهانی بووەوە. ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت. لە بەرامبەر ئەمەدا ڕێبەرێتی بۆ پارستنی ژیانی ئازاد، بە تێکۆشانێکی بێ هاوتای بەڕێوەبرد و لە دژی هەموو پرسگیرییەکان بە مۆدێرنێتەی دیموکراتیک و نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری ئافراند. بۆیە لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، هەموومان ئەرکمان لەسەرشانە و بە بەرپرسیاریین. پێویستە هەموو ئەوانەی خۆیان بە مرۆڤ دانێن، خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەن. پێویستە هەموو کەسێک بە خوێندنەوە و زیندوڕاگرتنی فکر و فەلسەفەی وی، خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. بێ دەنگبوون بەرامبەر گۆشەگیری بەمانای هاوکاریکردنی گۆشەگیری دێت.

بۆیە دەبێت باش ئەوە بزانرێت، بەبێ ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازاد بۆ گەنجان، ژن و گەلی کورد پێكنایەت. پێویستە ئێمە ئەمە قبوڵنەکەین. پێویستە خاوەن هەڵوێست بین و وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژدانی خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین.

هەروەها لە سەر بنەمای فکری ڕێبەر ئاپۆ، گەلەکەمان ٢٠ ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناو پژاکدا خۆی بە ڕێکخستن دەکات. گەلمان لە دژی پیلانگێڕێ ١٩٩٩ی سەر ڕێبەر ئاپۆ، ڕاپەڕین و سەرهەڵدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا. دامەزراندی پژاک لەسەر ئەو بنەمایە بوو کە لەدژی کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەری بئافرێنێت. ٢٠ ساڵە بە فکری ڕێبەرێتی قۆناغێکی سەرکەوتن، تێکۆشان و بەرخۆدان بونیادنراوە. پژاک ٢٠ساڵەی خۆی لە لوتکەدا تێپەڕاند و بەردەوامە. ٢٠ ساڵە بە گەنجێتی دەستیپێکرد و بە گەنجێتیش بەردەوامە. لە بواری بەرخۆدانی زیندانیاندا بە پشەنگایەتی عەکیف و شیرینەکان، لە بواری فەرمانداری سوپاییدا بە پێشەنگایەتی سمکۆکان، لە بواری سیاسید بە پێشەنگایەتی ڕێزانەکان پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکات و بووە بە هێز بۆ هەمووان. گەلمان لەمرۆدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرفرازییەوە تێکۆشانی خۆی بەڕێوەدەبات. پژاک بۆ هەمووان بووە بە هێز و هیوا. بوێری بەخشی بە هەموو کەسێک. پژاک لەسەر بنەمای فکری ڕێبەر ئاپۆ، پارتی سەرکەوتنە. پارتی بەرخۆدان و ئازادییە. تا سەرکەوتمان لەم ڕێگەیە بەردەوام دەبین. فەلسەفەی ژیانیی ڕێبەر ئاپۆ، فەلسەفەی دامەزراندی ژیانی ئازادە. پژاک لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. بۆیە لەمرۆد ئەرکی پژاک لە هەموو کاتەکان قورسترە. بە تایبەت لەم ڕێگەیەدا هەزاران شەهیدمان بەخشیە وڵات و گەل."