بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئامەد تێکۆشا

گەریلا ڕۆزا ڕێناس وەک جەنگاوەرێکی پێشەنگی یەژا ستار لەنێو هەلومەرجی سەختدا شەڕی کرد، ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی مەزنی جێبەجێ کرد و تا دوا هەناسە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئامەد تێکۆشا.

ڕۆزا ڕێناس ئامەد (سۆنگوڵ تارینجی) لە ئامەدی پایتەختی کوردستان لەدایکبوو، لەنێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خاوەن نەریتی بەرخۆدانی مەزن بوو. بەهۆی وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەیەوە هەر لە مناڵییەوە پارتەکە (پەکەکە)ی ناسی. بڕیاریدا دەبێت لەسەر ڕێگەی مەزڵوم و کەمالەکان بەردەوام بێت. لەژێر کاریگەری فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر تیشکی دەخستە سەر هێڵی ژنی ئازاد. ڕۆزا ڕێناس زۆر کاریگەر بوو بە شەڕی کۆبانێ و بەرخۆدانی گەریلا، بە بانگەوازی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٥ ڕوویکردە کۆبانێ.

ڕۆزا ڕێناس پەیوەندی بە شۆڕشی ڕۆژئاواوە کرد و دژی چەتەکانی داعش جەنگاوەرانە شەڕی کرد. هەر هەنگاوێک کە شایەتحاڵی شەهیدبوونی هاوڕێکانی بوو، توڕەیی بەرامبەر دوژمن مەزنتر دەبوو. ڕۆزا ڕێناس بەشداری چەندین چالاکی دژی چەتەکانی داؤش بوو، سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک بریندار بوو، هەرگیز دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرت. ئەو دەیزانی بەبێ قوربانیدا ئازادی بەدەست نایەت، هەڵوێستی کەمال پیر و هێڵی زیلان و بێریتانی کردە بناغەی خۆی. لەسەر بناغەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خۆی پەروەردە کرد و پێشخست. ڕۆزا دەیگوت "هەرچی بکەین کەمە، چونکە ناسینی ڕێبەرێتی بە هۆشمەندی بەهێز دەبێت. پەکەکە دەریایەکی بێ کۆتاییە. بۆیە دەبێت مرۆڤ  بەباشی فێری مەلەکردن ببێت. بۆ ئەوەی بچێتە نێو دەریاکەوە، پێویستە مرۆڤ خۆی ڕادەستی شەپۆلەکان بکات".

گەریلا ڕۆزا ڕوویکردە خەونەکانی مناڵی و لە ساڵی ٢٠١٩ خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان و چووە ڕیزەکانی گەریلای ئازادییەوە. پاش ئەوەی لە هەرێمی قەندیل بەشداری پەروەردەی بنەڕەتی بوو، بە ئازایەتی و هەڵوێستی پێداگری خۆیەوە، بە بەشداریە دڵخواز و بێ دوودڵییەکەیەوە بووە نموونەی هاوڕێکانی. هەموو ئاستەنگ و زەحمەتییەکانی لابرد، بە ڕەنج و فیداکارییەکی مەزنەوە ئەرکی خۆی بەجێگەیاند. بۆ ئەوەی بتوانێت لە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئایدۆلۆژیای ئازادی ژندا خۆی قووڵ بکاتەوە، بەردەوام خۆی پەروەردە کرد و پاش پراکتیکی سەرکەوتوو لە هەرێمی قەندیل چووە هەرێمی گارە. گەریلا ڕۆزا لە ژیانی شۆڕشگێڕییدا بەبێ ڕاوەستان تێکۆشا. لە ١٢ ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ میراتێکی مەزنی تێکۆشانی لەدوای خۆی جێهێشت و چووە کاروانی شەهیدانەوە".