بە هەزاران کەس لە وان لە دژی شەڕ کۆبوونەوە
بە هەزران کەس لە شاری وانی باکوری کوردستان بە بۆنەی ١ ئەیلو ڕۆژی ئاشتی جیهانی کۆبونەوە لە دژی شەڕ.
بە هەزران کەس لە شاری وانی باکوری کوردستان بە بۆنەی ١ ئەیلو ڕۆژی ئاشتی جیهانی کۆبونەوە لە دژی شەڕ.
پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) و پارتی هەرێمێن دیموکراتک (دەبەپە) بە بۆنەی ١ ئەیلول ڕۆژی ئاشتی جیهانی لە شاری وان میتینگی ئاشتیان لە پێش پارکی موسا عەنتەر لە شارەکە دروستکرد بەهەزاران کەس بەشداریان تێدا کرد.
لە گۆرەپەنی میتنگەکە بەشداربوان لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دروشمیان دەگوتەوە هاوکات لەسەر چەن پانکارتێکی گەورە کە هەڵوسرابوو لێ نوسراوبوو( بۆ ئاشتی کۆمەڵگا لە دژی گۆشگیری بڵی بەسە)، ( لە دژی شەر ئاشتی) و ( دەنگتان بکانە پاڵ دەنگی زیندانانیەکان) هاوڵاتیانێش لەناو میتینگەکە دروشمەکانی بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی بەرخودانی زیندان و ژن ژیان ئازاد-یان بە دەنگی بەرز دەگەوتوە، بە هەزاران کەسەیش بە گۆرانیەکانی گروپی ئاریان شایان دەکرد.
بە سەدان کەس لەگەڵ هاوسەرۆکانی هەدەپە و دەبەپە پەروین بوڵدەن و کاسکین بایندر لە بەردەم بینای هەدەپە بە ڕێپیوان چون بەرەو گۆرەپانی میتینگ و هاوڵاتیان لە کۆڵانەکان بە درووشمەکان و هەلە هەلە پێشوازیان لە هاوسەرۆکان کرد.
ڕ.ح