بۆ خۆسەری شەنگال بانگەوازی لە نەتەوەیەکگرتووەکان کرا

بە ئامانجی ئەوەی کە خۆبەرێوەبەری شەنگال قەبووڵ بکرێت ودەستە وڕێکخراوەی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان کە دوای فەرمانی٣ی ئابی ٢٠١٤ دامەزراون، لە عێراق بەفەرمی بناسرێن و شەنگال خۆسەربێت گەل داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

بۆ ئەوەی خۆبەرێوەبەری شەنگال قەبووڵ بکرێت و دەستە و ڕێکخراوەی کۆمەڵگەی ئێزدییەکان کە دوای فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ دامەزراون، لە عێراق بەفەرمی بناسرێن و شەنگال خۆسەرببێت، گەلی شەنگال داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

کۆمەڵگەی ئێزدی دوای فەرمانەکەی ٣ی ئابی ٢٠١٤بۆ ئەوەی کە بتوانن خۆیان بەڕێوەبەرین دەستیان بە خۆبەڕێکخستن کرد و لە هەموو بوارێکەوە دەستە و ڕێکخراوەی خۆیان دامەزراند.

دوای ئەوەی کە گەلی شەنگال هەنگاوی گەورەیان بەرەو خۆسەری هاویشت ئیتر پەدەکە و حکومەتی عێراق دەستیان کرد بە پلان دارشتن و بە واژۆکردنی ڕێکەوتنی ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق ویستیان کۆتایی بە بەڕێوەبەری شەبگال بهێنن.

گەلی سەنگال دژایەتی ئەو پلانەیان کرد و بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانیان تێکۆشان دەکەن.

شەنگالییەکان دەستنیشانی دەکەن کە تاکە پرۆژەیەک کە بتوانێت پێش لە فەرمان بگرێت خۆسەری شەنگالە.

هاووڵاتییەک بە ناوی سلێمان خەلەف ئەوەی خستەڕوو کە بە درێژایی مێژوو گەلێک فەرمان هاتووەتە سەرئێمەدا بەڵام خۆسەری دیموکراتی شەنگال دەتوانێت ڕێگری لە فەرمان بکات و وتی، " بە هۆی باوەڕەکەمان بە درێژایی مێژوو هەوڵی لە ناوبردنی ئێمە دراوە. گەلێک فەرمان بە سەر ئێمەدا هاتووە و ئیستاکەش فەرمان بەردەوام دەکات، ئێمە دەستمان بە خۆسەری کردووە، هێزی خۆمان دامەزراندووە بۆئەوەی کە جارێکی ترفەرمان بەسەرماندا نەیەت، ئیستاکە بەنیازن هێز و ڕێکخراوەکانمان لە ناوبەرن و جارێکی تر ڕێگە لە بەردەم فەرمانێکی تردا خۆش بکەن. تاکە پرۆژەیەک کە بتوانێت ڕێگە لە فەرمانی سەر ئێزدییەکان بگرێت پرۆژەی خۆسەری شەنگالە وهەربۆیە داوا لەحکومەتی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە دانبە خۆسەری شەنگالدا بنێن."

هاووڵاتییەکی تر بە ناوی موراد سمۆقێ داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدییەکانی دەرەوەی شەنگال کرد کە لە دەوری ڕێکخستنی خۆیان کۆببنەوە و وتی، : کۆمەڵگەی ئێزدی لە ناو سەختییەکدا ژیان دەکەین. هەتاکو ئێمە توانیمان خۆمان بگەێنینە ئەم ئاستە، کەدێکی زۆرماندا تا بتوانین باوەڕییەکانی خۆمان بپارێزین، ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەرهیچکەس و ئێمە کۆمەڵگەیەکی ئاشتی خوازین.

داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بگەڕێنەوە سەر واری خۆیان و پێکەوە ئەو دەستە و ڕێکخراوانەی کە بە خوێنی شەهیدان دامەزراوە ئاوەدانی بکەینەوە. دوای ماوەیەکی درێژ لە فەرمانی ٣ی ئاب هیچ کەس و لایەنێک هەنگاوی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال نەناوە. ئیستاکە بەهەزاران خانوو وێران بوونە ودایکانی ئێمە لە دەستی داعشدان. ئەمەش دەری دەخات کە ئەگەرخۆمان هەوڵ نەدەین هیچکەس هەنگاوێک بۆ ئێمە ناهاوێژێت. تاکە رێگە قەبووڵ کردنی خۆسەری شەنگالە.

حەجی مێرۆ هاوسەرۆکی مەجلسی دگررێ لە سەرپلانەکانی سەرشەنگال وتی: " بە جێگەی ئەوەی کە پشتگیری و هاوکاری شەنگال بکەن و خۆسەری ئێمە قەبووڵ بکەن و ڕێزلە ئیرادەی گەلان بگرن، پلانی فەرمانێکی تریان داڕشتووە. ئێمە داوای جودایی لە عێراق ناکەین بەڵام پیویستە ئێمە وەک پێکهاتەیەکی عێراق خۆسەر بین و لە چوارچێوەی یاسای عێراق دان بە خۆسەری شەنگالدا دابنرێت. چۆن هەرکەسێک مافی خۆبەڕێوەبردنی هەیە ، ئێمەی ئێزدیش مافی خۆمانە خۆسەر بین."

ک-ش