بە سەدان پارێزەر خانەوادەی شەنیاشار دەپارێزن

ئەمڕۆ بە سەدان کەس تەڤلی چالاکی خانەوادەی شەنیاشار دەبن کە ٢٠٠ رۆژە دەستیان بە 'ئیشکگری دادپەروەری' کردووە.

چالاکی 'ئیشکگری دادپەروەری'-ی خانەوادەی شەنیاشار کە ٩ ئازار لە بەردەم دادگای روحا دەستیپێکرد ٢٠٠ رۆژی تێپەڕاند. دایە ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی فەرید شەنیاشار لەسەر ناوی 'بۆ هەموو کەسێک دادپەروەری' دەستیان بە چالاکیەکەیان کرد.

خانەوادەی شەنیاشار لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رایگەیاند، ئێمە لە ٢٠٠مین رۆژی چالاکیەکەداین و وتی، "لە دادگای روحا ٢٠٠ رۆژە ئێمە لە چالاکیەکەمان بەردەوامین. بۆ ئەوەی یاسا سەروەر ببێت، لەگەڵ ٢٠٠ پارێزەر لەبەردەم دادگا کۆدەبینەوە. هیوادارین پارێزەران بەرپرسان رازی بکەن و دەست بە قۆناغی یاسایی بکەین."

پێشبینیدەکرێت، لەسەر بانگەوازی لقی روحای یاساناسانی ئازادی، بە سەدان پارێزەر بەشداری لە ئیشکگری دادپەروەری  خانەوادەی شەنیاشار بکەن و کاتژمێر ١٤:٠٠ کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ئەنجام بدەن.

ف.ق