لەسێدارەدانی گەریلای هەپەگە ئۆزدەمیر پەسەندکرا
گەریلای هەپەگە ئۆزدەمیر لە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە بۆسەیەکی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە برینداری بەدیلگیرا، سزای لەسێدارەدانی گەریلا ئۆزدەمیر کە لەلایەن دادگای شۆڕشی خوی سەپێنرا، لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا.
مامی ئۆزدەمیر، عەلی ئۆزدەمیر پەیوەست بە بڕیارەکە دوا و ڕایگەیاند پێویستە دەوڵەتی ئێران دەست لەم ناهەقییە هەڵبگرێت و گوتی: "برازاکەم هاوڵاتی ئێرانیش نییە، ئەم ناهەقییە قبووڵ ناکرێت. هەموو مافە یاساییەکانمان بەکاردەهێنین. دەمانەوێت هەمووان بەرامبەر ئەم ڕەوشە هەستیار بن".