باقرخان: بەرخۆدان و پشتیوانی لە وان سەرکەوت

هاوسەرۆکی دەم پارتی تونجەر باقرخان باسی لەوەکرد لە وان پشتیوانی بەرخۆدان سەرکەوت و وتی: "بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی وان، هاوپەیمانییەکی ٨٦ملیۆنی هەبوو. بە هەمان بەرخۆدانەوە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی شارەکانی تر نادەین."

دوای ئەوەی بە بەرخۆدانەکانی وان و پشتیوانی گەلان توانرا شارەوانی گەورە شاری وان بگەڕێتەوە بۆ گەل و مەرسوومی هاوسەرۆکایەتی عەبدوڵا زەیدان بە ئیرادی گەلەوە وەرگیرایەوە. ئەم سەرکەوتنە بوو بە دڵخۆشی گەلان، پەیوەست بەم بابەتەوە هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورت نیوز (ANF) قسەیکرد و باسی لەوەکرد پشتیوانی و تێکۆشان لەوان بەسەرکەوت. هەروەها تونجەر باکرهان باسی لەوەکرد بۆ شارەداری بەدلیس، شڕناخ، قەرس و شارەکانی تر کە دەستبەسەرکراون، پێویستە تێکۆشانەکانی وان بەردەوام بێت.

'تێکۆشان و تانەکانمان بەردەوام دەبن'

باقرخان ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانەکانمان بەردەوام دەبێت و وتی: "لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی بەدلیس و شڕناخ کە بە هەڵبژاردنی ساختە و سوپا و پۆلیسەوە بەدەستهێنراوە، گەلی کورد لەسەر پێیە. تێکۆشان و تانەدانەکانمان بەردەوام دەبێت. لە ئێستاشدا لەو شارانەدا گەل هەڵوێستەی وەرگرتووە".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا باقرخان ئاماژەی بەوەدا: "لە بەدلیس زیاتر لە ٢ هەزار دەنگمان بە پوچەڵکرا و ئەژمارکراوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە جوڕنە ڕەش، خەلفەت هەڵوەشێنرایەوە. پەیوەست بەم شارانەوە لە کارەکانمان بەردەوامین. بە پشتیوانی و بەرخۆدانەکان دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل لەو شارانە بەتاڵ دەکەینەوە."

'پەڕیمانەوە بۆ قۆناغێک، کە گەل سیاسەتی داڕشتەوە'

باقرخان ئەوەی دەستنیشانکرد دەرنجامەکانی هەڵبژاردنە خۆجییەکان ئاماژەن بۆ هەڵوەشاندەنەوەی ئاکەپە و وتی: "خەباتکار، ڕەنجدەر، کرێکا و بندەست ئیتر نایەنەوێت بەم شێوەیە درێژەبدەن بە ژیان. لە هەڵبژاردنەکاندا پەیامی ئەوەیان دا، کە بەسیاسەت و ئۆپۆزسیۆنیەکی باشەوە، دەتوانرێت تورکیا دیموکراتیکی بکرێت. بۆیە سەرکەوتنی ئەو پارتانەی لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوتن نیشانەی سەرکەوتنی گەلە. لە ڕوانگەی منەوە پێویستە هەموو کەسێک بەشی خۆی لەم تێکۆشانە وەربگرێت. پەڕیونەتەوە بۆ قۆناغێک کە گەل سیاسەتی داڕشتەوە."