چاوپێکەوتنێکی ئیلنور چەلیک لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە سەری ڕەشی هەولێر بۆ حوریەت دەیلی نیوز، ڕێکەوتنی سەرنجڕاکێش و مەترسیداری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئاشکرا دەکات. لە چاوپێکەوتنەکەدا بارزانی پێی وایە کە لە شەڕی دژی پەکەکەدا ٣ هەزار پێشمەرگەیان کردووەتە قوربانی بۆ ئەوەی تورکیا قبوڵی بکای و متمانەی تورک بەدەست بهێنن.
بەپێی چاوپێکەوتنەکە بارزانی رایگەیاندووە، ئەوان دەیانهەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا زۆر باش بێت. لەبەرامبەر ئەوەشدا ٣ هەزار پێشمەرگەیان کردووەتە قوربانی و دەڵێت، "دوای ئەوەی لە شەڕی دژی پەکەکەدا سێ هەزار پێشمەرگەمان کوژراوە، ئەمە کارەساتێکی گەورەیە، ئەگەر هەندێک کەس لە تورکیا هێشتا ئێمە وەک دوژمن ببینن"
بەپێی چاوپێکەوتنەکەی چڤیک بارزانی لە دژی پەکەکە هاوکاری تورکیایان کردووە و وتوویانە؛ "ئێمە نرخمان بە خوێن داوە، بۆیە دەسەڵاتدارانی تورکیا متمانەیان پێدەکەن"
بارزانی ڕایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی تورکیا بە چاوێکی کەم سەیریان دەکەن و گوتی: "تورکیا ئێمە بۆ مەبەستی سەربازی خۆی بەکاردێنێت و هیچ بەهایەکمان پێ نابەخشێت. ئێمە دەمانەوێت لە هەموو بوارەکاندا هاوبەشی تورکیا بین"
جێی سەرنجە کە بارزانی باسی دەوڵەتی کوردی دەکرد بۆئەوەی کورد لە خۆی کۆبکاتەوە، بەڵام لەم چاوپێکەوتنەوە دیارە کە ئەو ئەمەی ناوێت و دەیەوێت ببێتە هاوبەشی تورکیا.
لە ساڵی ٢٠١٧دا بارزانی ٤٠٪ی خاکی باشور کە بە خوێنی گەریلا و پێشمەرگە ئازاد کراوە، بە ناوی ڕیفراندۆمەوە ڕادەستی عێراق کرد
ئەمڕۆ دەبینین کە بەڕێوەبەرانی پەدەکە و بارزانی بوونەتە چاو و گوێی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە باشووری کوردستان و لە ڕووی هەواڵگری و گەمارۆوە هاوکاری دەوڵەتی تورک دەکەن و دەیانەوێت ناوچەکانی گەریلا بەرتەسک بکەن.
ف.ق