جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤیدا کرد و چاوپێکەوتنەکەی لە چەند بەشێکدا لەلایەن ئاژانسەکەمانەوە بڵاوکرایەوە کە لە بەشی سێیەمدا رایگەیاندبوو، هەر چیەک دەبێت با ببێت، هیچ پارتێکی کوردی بۆی نیە ببێت بە هاوکاری دوژمنانی گەلی کورد و هاوکات جارێکی تر بانگەوازی بۆ دیالۆگ کرد.
بەشی چوارەنی جاوپێکەوتنەکەی باییک بەم شێوەیەیە:
گەلی باکوور لەگەڵ ئەوەی هەموو جۆرە فاشیزمێک هەیە، بەڵام لەناو بەرخۆداندایە. ئەنجامەکانیشی دەردەکەون. لەم دواییانەدا وتی، بەرخۆدانمان فاشیزم لاواز دەکات. زاوای ئەردۆغان تەحەمولی نەکرد و وازی هێنا و ڕووی. ئێستاش ئەردۆغان باسی هەندێک ریفۆرم دەکات. هەوڵی خۆڕزگارکردن دەدات. بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر، ڕۆشنبیر و سیاسەتمەداران دەڵێت، هاوپەیمانی ئەرگەنەکۆن، ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێتەوە، واتە کەشتیەکەیان ژێرئاو دەکەوێت. ئێوە ئەم دۆخە چۆن هەڵدەسەنگێنن، دەڵێن لەناو ئاکەپە و مەهەپەدا ناکۆکی هەیە. هەروەها باسی ئەوەدەکرێت کە لەناو ئاکەپەشدا ناکۆکی هەیە. بۆچوونتان لەمبارەیەوە چییە؟
دەزانرێت کە ئاکەپە ئەو کاتەی دامەزرێنرا، سیاسەتێکی جیاوازی بەڕێوەدەبرد، بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ مەهەپە و ئەرگەنەکۆن ڕێککەوتنی کرد، سیاسەتەکەی گۆڕا. هیچ پەیوەندیەکی ئاکەپە بە سەرەتاوە نییە. هەموو سیاسەتەکانی مەهەپە و ئەرگەنەکۆنە. بەهۆی ئەم تێکۆشانەی کە ئێمە دەیکەین، راستیەکەیان لە هەموو لایەکەوە دەردەکەوێت و هەموو کەسێک لێی تێدەگات. ئەمەش هەم لە دەرەوە و هەم لە ناوەوە دیارە. ئیدی ئەمەش وەک پێشووتر هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوە، هاوکاریەکان بۆ دەسەڵات، ناهێڵێت. هاوکاریەکە نەماوە. هەموو کەسێک پێشتر هاوکاری دەکرد. هەم لە ناوەوە و هەم لە ناوخۆ، بەڵام ئەمڕۆ هەموو کەسێک راستیەکە دەبینێت کە پەیوەندیی لەگەڵ دیموکراسی و دادپەروەریەوە نەماوە. بە تەواوی دەستیان بە فاشیزم کردووە، لە فاشیزمی هیتلەر خراپتر بەڕێوەدەبن. چەتەکان بەکاردەهێنن. مەترسیەکی گەورە لەسەر مرۆڤایەتی دروست دەکەن. هەموو کەسێک ئەمە دەبینێت، بەم سیاسەتەش لە دەرەوە ئێدی کەس هاوکاریان ناکات. لە ناوخۆش بە تایبەتی زۆر گەل بەهۆی ئەم سیاسەتەوە دوور دەکەوێتەوە. لەناو ئاکەپەدا دوو پارت دروست بوون. ئێستاش هەندێک کەس لەم سیاسەتە ناڕازین. هەندێکیان باسیشی دەکەن. ئەمە راستە. لەبەرئەوەی دەزانن، ئەو سیاسەتەی کە بەڕیوەدەبرێت، پەیوەندی بە ئاکەپەوە نییە. ئەمە سیاسەتی مەهەپە و ئەرگەنەکۆنە. ئەمە رۆژ بە رۆژ تورکیا بەرەو مەترسیەکی گەورەترەوە دەبات. مەترسیەک گەورە دروست دەکات. بۆ ئاکەپە و ئاکەپەییەکان مەترسیەکی گەورە دروست دەکات. بۆیە هەموو کەسێک نیگەرانە، بیر دەکەنەوە کۆتایی چی دەبێت؟ چۆن تورکیا لەم فەلاکەتە دەرباس دەبێت؟ ئەم حسابە دەکەن. هۆکاری کێشەکانی ئەمرۆی تورکیا ئەمەیە. ئێمەش تێکۆشانێکی داستانی بەڕێوەدەبەین. باجەکەی قوڕسە راستە. تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن ئاسان نابێت. ئێمەش دەمانەوێت باجەکەی کەم بێت. بەڵام راستی بەم شێوەیە نییە. لەبەرئەوەی دوژمنەکەمان، دوژمنێکی ئاسایی نییە. هەموو دەرفەتەکانی بەکاردەهێنێت. هەموو یاساکانی خۆی، دەستووری خۆی، یاساکانی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات.هەموو شتێک پێشێل دەکات و نە دین و نە ئەخلاقی ماوە. بە تەنها بیر لە دەسەڵاتی خۆی دەکاتەوە. لە دەرەوەی ئەوە بیر لە شتێکی تر ناکاتەوە. ئەوەی لە خزمەتی ئەواندا نەبێت، دەڵێن، مەترسیدارە و دوژمنە و هێرش دەکاتە سەری. بەم شێوەیە دەیانەوێت خۆیان بپارێزن. ئێمە بە هەنگاوەکانمان زیاتر راستیەکانمان ئاشکرا کرد و تەشهیر بوون. کێشەکانیان زیاتر دەرکەوتن. بۆیەش زیاتر هێرش دەکات، بۆ ئەوەی خۆیان زیاتر بپارێزن. لەبەرئەوەی دەبینێت رۆژ بە رۆژ بەرەو لەناوچوون دەچێت. هەموو کەسێک کۆتاییان دەبینێت. شاراوە نییە. چۆن خۆی دەپارێزێت، بە زیادکردنی توندوتیژی. هۆکاری زیادکردنی توندوتیژی ئەمەیە. لەلایەکی ترەوە سیاسەتە ئابوریەکانیان هەڵە بوون و بۆیەش کێشەت ئابۆری دروست بوو. لەبەرئەوەی وەک یەتری بیرناکەنەوە. ویستیان ببن بە یەک، هەر کە هەوڵیاندا زیاتر لە یەکتری دوور کەوتنەوە، وایلێهات، پێکەوە بجووڵێنەوە. لەبەرئەوە رۆژ بە رۆژ کێشەکان گەورەتر دەبن. نەتەنها لە بواری ئابوریدا، بەلکو زۆر بابەت هەیە کە جیاواز بیری لێدەکەنەوە. لە کاروباری دەروەشدا جیاواز بیر دەکەنەوە. لە ناوخۆش بەم شێوەیەیە. رۆژ بە رۆژ جیاوازیەکان زیاتر دەبن. ئەمەش رۆژ بە رۆژ زیاتر تەنگەتاویان دەکات. کێشەکانی نێوانیان زیاتر دەکات. تێکۆشانی ئێمەش ناکۆکی نێوانیان زیاتر دەکات و هەموو کەسێکیش باشتر لێی تێدەگات. بۆیەش کێشە لە تورکیا دروست دەبن. لەلایەکی تر، ترەمپ هەبوو. ئەردۆغان پەیوەندی پێوە کردبووە و بەپێی ئەو دەجووڵایەوە. بەڵام ئەوەش کۆتایی هات. ئێستا بایدن هاتە سەر دەسەڵات و سیاسەتەکەی وەک سیاستی ئەردۆغان نابێت. خۆیان ئەوە دەڵێن. ئەردۆغان ئەوەی بینی و بینی رۆژ بە رۆژ مەترسی دەرەوە زیاتر دەبێت. مەترسی دەرەوە بۆ ئەوان مەترسیەکی زۆر گەورەیە. لەبەرئەوەی لە دەرەوە تا ئێستا هیچ کەسێک مەترسی لەسەر ئەوان دروست نەدەکرد و هاوکاریانی دەکرد. بەڵام دەبینین کە هاوکاریەکە نەما، ئەگەری هەیە کێشەشیان بۆ دروست بکەن. بۆیە دەیانەوێت رێگاری بەپەلە وەربگرن. هەم بۆ دەرەوە و هەم بۆ ناوخۆ. ئەگەر کێشەکانی دەرەوە و ناوەوە یەکیان گرت، مەترسیەکی گەورەیان لەسەر دروست دەکەن. چۆن خۆیان لە مەترسی رزگار دەکەن، چۆن خۆیان لە دادگا و دادپەروەری رزگار دەکەن، بەم ترسەوە دەژین. بۆیە ئەردۆغان وتی، لە رووی دادپەروەری و دیموکراسیەوە هەندێک گۆڕانکاری دروست دەکات. ئەمە هەموو هەڵخەڵەتاندنە، پیویستە کەس متمانەی پێنەدات و چاوڕێی شتێک نەبێت. ئەمانە شەڕی دەروونی و تایبەتە. بۆ ئەوەی رای ناوخۆ و دەرەوە هەڵبخەڵەتێنن، هیوا دروست دەکەن، بۆ ئەوەی خۆتان لە مەترسیەکان بپارێزن. دەڵێت ریفۆرم دەکەین، کاتێک ئەو قسانەیان کرد و وتیان ریفۆرم دەکەن، ئایا چییان کرد؟ ئەو پۆلیسەی کە کەمال کورکوتی کوشت، ئازادکرا و دادگا بێتاوانی لەقەڵەمدا. لە دانیشتنی داگای شەنیاشاراندا نەیانهێشت پارێزەران قسەش بکەن، داوای سزای قوڕسیان بۆ خانەوادەی شەنیاشاران کرد و زۆڵمێکی زۆریان بەڕێوەبرد. هەروەها لە ئامەد بە سەدان پارێزەر و ئەو کەسانەی کە ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن قبوڵ ناکەن و دیموکراسیان دەوێت، دەستگیرکران و دادگاییکران. دوای ئەو قسانە ئەم شتانە ڕوویاندا. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە قسەکانیان بۆچییە، خۆی هەر کاتێک قسەی بەم شێوەیە دەکەن، بەدوایدا توندوتیژی، گرتن، کوشتن و تاڵان دروست دەبێت. فاشیزمێکی زیاتر لەسەر کۆمەڵگا بەڕێوەدەبرێت، کاتێک لێکۆلینەوە دەکرێت راستیەکان دەردەکەون، ئەم شتانە روودەدەن، بۆیە پێویستە هیچ کەسێک چاوەڕیێ شتێک نەکات. ناتوانن شتێکی بەو شێوەیە بکەن، ئەوان بە تەنها دەتوانن، توندوتیژی، گرتن، کوشتن و زوڵم بەڕێوەببەن.راستیەکە بەم شێوەیەیە، ئێمە تێکۆشانێکی گەورەمان بەڕێوەبرد، بەردەوام دەبین، باجی گەورەماندا و ئەم ئەنجامەش، بەهۆی تێکۆشانەکەمانەوە بەدەستهێنراوە. پێویستە هەموو کەسێک رێز لەمە بگرێت، یاری پێنەکات، رەتینەکاتەوە و ناحەقی نەکات. بۆیەش پێویستە هەموو کەسێک زیاتر تێکۆشان فراوان بکات، دیابوو کە تێکۆشان کۆتاییان پێدەهێنێت، نەک هیوامان بە ئەوان هەبێت، هیوابەستن بە ئەوان، خۆئامادەکردنە بۆ مردن. ئەوانەی نایانەوێت بمرن و دەیانەوێت ئازاد و لەناو دیموکراسیدا بژین، پێویستە رێز لە بزوتنەوەکەمان بگرێت، رێز لە تێکۆشانەکەمان بگرێت، رێز لەم باجەی کە داومانە بگرێت و بەرێزەوە نزیکمان ببێتەوە. لەسەر ئەم دەرفەتەکی کە دروستمان کردووە، تێکۆشان بکات، راستی بەم شێوەیەیە.
لە ئێستادا هێرشێکی دڕندانە لەسەر کۆمەڵگا هەیە و دەتوانێن بڵێین هەموو رۆژێک ژنان دەکوژرین. لە جزیر و مێردین بە تایبەتی لە هەموو شارەکان لەدژی هەدەپە هێرش هەیە. دەیانەوێت کۆمەڵگا بکەنە سیخووڕ و بیکەن بە دوژمن. ئەم رژێمە قڕکەرە بۆچی بە پێویستی دەبینێت کە بەم ئەندازەیە هێرش بکاتە سەر کۆمەڵگا و شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات. بۆیەش پێویستە کۆمەڵگا چی بکات؟
سیاسەتی دەوڵەتی تورک، چ دەسەڵاتێکی بەدەستەوە بێت بەکاردەهێنێت و لەسەر کورد و کوردستان سیاسەتی قڕکردن و سیاسەتی داگیرکەری بەرێوە دەبات. دوژمنی هەموو شتێکی کوردە، نەک تەنها هەندێک شتی کورد، بەناوی کورد و کوردستان هەرچیەک هەبێت، دوژمنی هەموو شتێکە. هەوڵی ئەوە دەدات کە کورد و کوردستان لەناو ببات و کوردستان بکاتە وڵاتی خۆی. بێ ئەوەی گۆمانێگ بکات، هەموو دەرفەتەکانی بەکاردەهێنێت. بۆ ئەوەی بە ئامانجەکانی بگات، هەموو شتێک لەدژی کۆمەڵگاکەمان دەکات. دوژمنایەتی ژنان، گەنجان و پیر و منداڵان دەکات. دوژمنایەتی کۆمەلگای کورد، زمانی کوردی، جۆگرافیای کورد، سیاسەتی کورد و دەزگا کوردیەکان دەکات و هەموویان دەکاتە ئامانج. لێرەیە زیاتر لەسەر هەندێک شت کار دەکەن، گرتن و داخستنی هەندێک دەزگا و توندوتیژی سەر ژنانیان کردووەتە ئامانج. لەبەرئەوەی ژنان سەریان لەبەرانبەریان دانانەوێنن، دەڵێن، 'ئێمە خۆمان و کۆمەلگاکەمان دەپارێزین، ئێمە بەهاکانی خۆمان دەپارێزین، ئێمە خۆمان رادەست ناکەین، هەرچیەک بکەن لەدژتان دەوەستینەوە'. بە راستی ژنانی کورد قاڕەمانیەکی گەورە دەکەن، هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ کۆمەلگای کورد دەکەن، ئەو تێکۆشانەی کە ئەمرۆ ژنانی کورد لەدژی ئاکەپە و مەهەپە و ئەرگەنەکۆن دەیکەن، بە تەنها بۆ خۆیان نییە، لە کەسایەتی خۆیاندا کۆمەڵگا دەپاریزین، مۆرال، متمانە و زانایەتی بە کۆمەڵگا دەدەن.ئەو کۆمەڵگایەی لەبەرانبەر داگیرکەری، قڕکردن، فاشیزم دەوەستێتەوە، دەوەستێتەوە و دەتوانێت خۆی بپارێزێت، دەتوانێت بۆ خۆی بێت. ئەوەش بۆ هەموو کەسێک هێڵێک دیار دەکات. بۆیەش تێکۆشانی گەلی کورد تێکۆشانی گەلی کوردە، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیە. بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە ژیانی کورد دەکەم، لەدژی توندوتیژی دژی ژنان رۆژێک هەیە، لەم رۆژەدا دەیانەوێت تێکۆشانی ژن زیاتر فراوان بکەن و پێویستە فراوان بکرێت. هەرچەند فراوانی بکەن، زیاتر ئازادی ژن و کۆمەڵگای کوردی بەرەوەپێشەوە دەچێت. ئەوەی ژنان دەیکەن، لە جیهاندا تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی بەرەوەپێشەوە دەبات. واتە ژنانی کورد بە تەنها رۆڵێک بۆ نەتەوەی کورد ناگێڕن، لەگەڵ رۆڵی نەتەوەیی، رۆڵێکی ئینتەرناسیۆنالیش ئەنجام دەدەن، هەم روح بە کۆمەڵگای کوردی و هەم بە ژنانی جیهان و هێزە دیموکراتەکان، ئازادی و سۆسیالیزم دەدەن. بۆیەش ئەم تێکۆشانە ، تێکۆشانێکی زۆر پیرۆزە. ئێستا زیاتر هەوڵ بۆ سیخووری دەدەن، دەیانەوێت گەلی کورد بکەنە سیخوور، هەموو دەرفەتی خۆیان بەکاردەهێنین. میت، جەندرمە و پۆلیس و جاشەکان لەسەر ئەوە کارد دەکەن. بۆ ئەم ئامانجە یەکەی تایبەتیان دروست کردووە، بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە خانەوادەی گەریلا، شەهیدان، زیندانیان و وڵاتپاریزان، لە رێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیان پێوە دەکەن. دەڵێن، "دەمانەوێت قسەتان لەگەڵ بکەین، گۆتوبێژ بکەن، ئەگەر ئێمە قبوڵ نەکەن، ئێمە دەتوانین تاوانبارتان بکەین ، دەستگیرتان بکەین، راپێچی زیندانتان بکەین و سزادان بدەین، هەموو شتێک لە دەستی ئێمەدایە، ئێمە هەرچیەکمان بوێت، دەیکەین. بۆیەش پێویستە ئێوە داواکاریەکانمان قبوڵ بکەن و ئەنجامی بدەن. هەموو خزمەتگوزاریەکانیان بەسەردا دەبڕن، بەتەنها رێگایەک دەهێڵنەوە کە ئەویش سیخوریە. ئەگەر ئێوە لەدژی خۆتان بوەستنەوە، ئێوە دوژمنایەتی خۆتان بکەن، دوژمنایەتی گەلەکەتان و مرۆڤایەتی بکەن، ئەو کاتە دەرفەتتان پێدەبەخشین، ئابوریتان باش دەکەین، دەیانەوێت برسیان بکەن بۆ ئەوەی بۆ سیخووری بەکاریان بهێنن. بۆیە ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەبەن، بۆئەوەی ناچاری ئەوان بێت. ئەگەر لە روی ئابورەیەوە لاوازیان بکەن، دەرفەتەکان لە دەستیان دەربهێنن، بۆ ئەوەی ناچاری سیخوریان بکەن. سیاسەتێکی بەم شێوەیە بەڕێوەدەبەن. بۆیەش پێویستە کۆمەڵگاکەمان، کۆمەڵگای کورد چ ژن و چ پیاو ئەم سیاسەتە قڕکەرە باش بناسن. بۆئەوەی کۆمەڵگای کورد لەناوببەن، بۆیە ئەم سیاسەتە بەڕێوە دەبەن. سیخووری دوژمنایەتیکردنی خۆتە، لەناوبردنی خۆتە، خزمەتکردنی دوژمنە لە هەموو روویەکەوە. سیخوری ئەمەیە. بۆیە پێویستە کورد ئەمە قبوڵ نەکات، دوژمن تو قبوڵ ناکات، وەک مرۆڤ مامەڵەت لەگەڵدا ناکات، لەبەرئەوەی ناچاری سیخووری دەکات، لەبەرئەوەی کورد وەک مرۆڤ نابینێت، بۆیە هەوڵی سیخووریکردنی دەدات. سووکایەتی گەوورە دەکەن، کورد چۆن ئەم سووکایەتیە قبوڵ دەکات، مرۆڤ چۆن لە مرۆڤ دەرچوونی خۆی قبوڵ دەکات؟ باشە چۆن ئەم بیشەرەفی و بێنامووسیە بۆ خۆی قبوڵ دەکات؟ کاتێک قبوڵت کرد هەموو شتێک قبوڵ دەکەی و هەموو شتێک لەدەست دەدەی. بۆیە پێویستە کەس ئەمە قبوڵ نەکات. هەم وەک کەس، وەک خانەوادە و هەم کۆمەڵگا پێویستە لەدژی داگیرکەری و قڕکردنی بوەستنەوە. ئەگەر ئەم دەوڵەتە دەزگاکانتان و ئێوە قبوڵ ناکەن، واتە دەیانەوێت لەناومان ببەن. پێویستە ئێمەش ئەوان قبوڵ نەکەین و ئێمەش بۆ ئەوەی ئەوان لەناو ببەین، هەرچیەکمان لە دەست دێت بیکەین، ئەمە راستیەکەیە. ئەمە دەتوانێت کورد بپارێزێت، سیخووری کورد ناپارێزێت، خۆفرۆشتن و بێشەرەفی ئێمە ناپارێزێت. کاری نائەخلاقی بەرەوپێشەوە دەبەن، بەرەوەپێشەوە نائەخلاقی چییە؟ دوورخستنەوەیە لە مرۆڤایەتی، خرابکردنە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کورد لەناوببەن و لە مرۆڤایەتی دووریان بخەنەوە، نائەخلاقی بەرەوپێشەوە دەبەن، مادەی هوشبەر بڵاودەکەنەوە. مادەی هوشبەر، نائەخلاقی و سیخووری زیاد دەکەن. هەندێک کەس یاری بە ژنانی کورد دەکەن، دەڵێن، "ئێوەمان خۆش دەوێت، هاوسەرگیریتان لەگەڵ دەکەین" و ئەوانیش متمانەیان پێدەکەن، دەکەونە تەڵەکانیان، لە کۆتاییدا دەیانفرۆشن. دەیانکەن بە ماڵی فرۆشتن، لە هەندێک ماڵ بەکاریان دەهێنن. لە کۆتاییدا هەندێکیان خۆیان کوشت، بە تەنها بە خۆکوشتن دەتوانن خۆیان رزگار بکەن، لەبەرئەوەی هیچ رێگایەکیان بۆ ناهێڵنەوە. ئەمە سیاسەتی گشتی دەوڵەتە، کار بۆ ئەوە دەکەن کە چۆن کۆمەڵگای کورد لە کۆمەڵگابوون دوور بخەنەوە. پێویستە هەموو کەسێک لەبەرانبەر ئەوە هوشیار بێت، تۆڕەیی و کینێکی زۆر لە بەرانبەر دوژمنەکەیان بەرێوەببەن و ئەوان وەک دوژمن ببینن. هەر وەک چۆن دەوڵەت دەزگاکانیان قبوڵ ناکەن و تاکی کورد وەک دوژمن دەبینێت، پێویستە گەلی کوردیش، دوژمنەکەی وەک دوژمن ببینێت و لەدژی دوژمنەکەی دوژمنایەتی بکات. ئەو کاتە دەتوانێت خۆی بپارێزێت.
ف.ق