بنەماڵەکان توانییان دوای ١١٤ رۆژ تەرمی گەریلا شەهیدەکانیان وەربگرنەوە
دوای ١١٤ رۆژ تەرمی وەدات ئۆکلو و یوجەل یڵدز گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، کە لە شەڕدا لە بەستا شەهید بوو بوون، رادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە.
دوای ١١٤ رۆژ تەرمی وەدات ئۆکلو و یوجەل یڵدز گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار، کە لە شەڕدا لە بەستا شەهید بوو بوون، رادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە.
وەدات ئۆکلو (تۆڵهەڵدان زێوکی) و یوجەل یڵدز (هەبوون زۆزان)، کە لە ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە ناوچەى بەستا لەگەڵ ٣ گەریلای تری هاوڕێیاندا لە شەڕدا شەهید بوو بوون، لە دوای ٦ مانگ رادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە.
بنەماڵەکان بۆ ئەوەى تەرمی رۆڵەکانی خۆیان وەربگرنەوە لە ١٤ی حوزەیراندا سەردانی نەخۆشخانەى حکومیی شرنەخ-یان کردبوو و خوێنیان بۆ پشکنینی دی ئێن ئەى لێوەرگیرابوو. دوای گەڕانەوەى ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمی گەریلا شەهیدەکان، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکان لە گۆڕستانی بێکەسەکاندا شاردرابوونەوە، لەلایەن داواکاری گشتییەوە دەستنیشانکران و رادەستی بنەماڵەکانیان کرانەوە.
تەرمی ئۆکلو لە گەڕەکی خاچۆرت لە وان و تەرمی یڵدز لە دۆڵی زیلان لە ناوچەى ئەردیش لەلایەن بنەماڵەکانیانەوە بە خاک دەسپێردرێت.
ژ.ت