بنەماڵەى شەنیاشار: تاوەکو بەدیهاتنی دادپەروەری بەردەوام دەبین لە بەرخودانەکەمان
بنەماڵەى شەنیاشار رایگەیاند، تاوەکو بەدیهاتنی دادپەروەری بەردەوام دەبن لە بەرخودانەکەیان.
بنەماڵەى شەنیاشار رایگەیاند، تاوەکو بەدیهاتنی دادپەروەری بەردەوام دەبن لە بەرخودانەکەیان.
ئەمینە شەنیاشار هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە ناوچەى پرسوسی رحا لەلایەن خزمانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران.
ئەمینە شەنیاشار لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا، کە لە هەمان ئەو هێرشەدا بریندار بوو بوو، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ەوە لە بەردەم دادگای رحا چالاکیی دانیشتن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن و ماوەى ٢٠٥ رۆژە چالاکییەکەیان بەردەوامە.
بنەماڵەى شەنیاشار لە ئەژماری میدیای دیجیتاڵیدا بڵاویانکردەوە، "تێکۆشانمان بۆ دادپەروەری ئیدی لە رۆژانەوە بوو بە هەفتە و لە هەفتەوە بوو بە مانگ و لە مانگەوە بوو بە وەرز و لە وەرزەوە بەرەو ساڵ دەڕوات. ئێمە تاوەکو لە ژیاندا بین، تاوەکو بەدیهێنانی دادپەروەری لە بەردەم دادگای رحا درێژە بە بەرخودانەکەمان دەدەین".
ژ.ت