ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکی جیهانییە

ئەو گەریلایانەی لە دایکبوونی ڕێبەی گەلی کوردیان پیرۆز کرد، دەست نیشانیان کرد، وەک لەدایکبوونی نەتەوەیەک دەیبینن و وتیان بە پارادایمەکانی بووە بە ڕێبەرێکی جیهانی.

گەریلاکانی هەپە و یەژا ستار بەبۆنەی ٧٥ـەمین ساڵەی لە دایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

لە گەریلاکانی یەژاستار پەیمان بۆتان وتی، ٤ی نیسان ڕۆژبوونی رێبەر ئاپۆ لە هەموو گەلی کوردستان و هەڤاڵانمان کە لە چیاکان شەڕ دەکەن، پیرۆز دەکەین. لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئیمە ڕۆژێکی پیرۆز و پر مانایە. بە هێزی خۆشەویستی و دڵسۆزییەوە بۆ ڕێبەرایەتیمان لە چیاکان تێکۆشان دەکەین. هەرچەندە بە جەستەیی لە ڕێبەرایەتیمان دوور بین، بەڵام بە بیر و تێکۆشان لە گەڵیداین. هیچ هێزێک نییە بتوانێ خۆشەویستی و وەفاداریمان بە ڕێبەرایەتیمان لەناو  ببات و دوورمان بخاتەوە. بە ئیدۆلۆژی ڕێبەرایەتیمان و ڕەنجی هەڤاڵانی شەهیدی ژنمان بووینە هێزێکی گەورە. ' ژن ژیان ئازادی' کە فەلسەفەی ژیانی ڕێبەرایەتیمانە، شێوەی تێکۆشانێکی جیهانییە. ژنان ئیتر بۆ ماف و ئازادی خۆیان دەڕژینە مەیدانەکان. ئەمە بە هێزی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جیهانی بووەتەوە و پەرەی سەندووە، بۆیە لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە گرنگی خۆی هەیە.

 دەستپێکی لە دایکبوونێکی نوێیە

لە گەریلاکانی یەژا ستار نودەم چیا باسی گرنگی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کوردکرد و ئەم لەدایکبوونەی لە سەرجەم هەڤاڵان پیرۆز کرد و دەست نیشانی کرد، ئەمڕۆژە بۆ ئێمە ژیانەوەیە و زۆر گرنگی هەیە، لەم ڕۆژەدا جیا لە پیرۆزباییەکان، نەمام دەچێندریت ئەمەش لە نێو هەڤاڵانمان وگەلە کەمان بووەتە کولتوورێک. ڕێبەرایەتیمان خاوەن زانستێکی وەهایە بۆ هەر زیندەوەرێک مافی ژیانی دیاری کردووە، کات کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی گەلی کوردستانە، گەریلا و گەلەکەمان پێکەوە بەرخۆدان دەکەن، دەوڵەتی تورک ناچارە چارەسەری دەست پێبکات."

هەروەها لە گەریلاکانی هەپەگە ئاراس ڕۆناهی وتی: "لەدایک بوونی ڕێبەرایەتیمان هیوای هەموو گەلانی بندەست و هەر مرۆڤێکی ئازادیخوازە، ٤ی نیسان بۆ ئێمە نوێنەرایەتی ژیانێکی نوێ دەکات. ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفە و ئیدئۆلۆژی خۆی لە جیهان دەنگی داوەتەوە، ڕێبەرایەتی گەلی کوردی کە لە جەوهەری خۆی دوور کەوتبوەوە گەڕاندەوە سەر جەوهەری خۆی. بە پارادیگمای دیموکراتیک، ئیدۆلۆژیک و ئازادیخوازی ژن مۆدێلێکی نوێی ژیانی لە کۆمەڵگا هێنایە پێشەوە. ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگەریی سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێنا و گەلەکەمان بە خاوەنداری لە سەرکەوتنەکان لە هەڵمەتی نەورۆزدا خۆی نیشاندا. سەرچاوەی مۆراڵی گەریلا گەلەکەمانە، ئێمە باوەڕمان وایە ئەمساڵ ساڵی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە و ئازادی دەکەین."