راگەیەنراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
" بەرخۆدانی داسرانی هێزەکانمان و چالاکیە کاریگەریەکان، بێوەستان بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک ١٣ جار بە چەکی کیمیایی، بە سەدان جار بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر و ئۆبۆس گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بۆردومان کردووە، بەڵام نەیتوانیەوە لەبەرانبەر هێزەکانمان ئەنجام بەدەست بهێنێت.
زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی سەرکەوتوانەی هێزەکانمان بەم شێوەیەیە: ٢٣ داگیرکەر سزادران، ١٠ داگیرکەر بریدار بوون و ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی، ٢ بلاجیکتۆر و کامێرایەکی مۆبیسی داگیرکەرانیش کەوتە دەستی هێزەکانمان.
لە هەرێمی ئاڤاشین:
١٤ی ئایار کاتژمیر لەنیوان ١٢:٠٠ و ١٨:٣٠دا سوپای داگیرکەری تورک ١٣ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێیی بۆردومان کرد و دواتر ویستی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکات. هێزەکانمان بە چەکی سووک و بە جەکی قورس ٤ جار لەدژی داگیرکەران جالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانماندا داگیرکەران نەیانتوانی پێشبکەون.
لە هەرێمی زاپ
١٤ی ئایار کاتژمێر ١٩:٣٠ سوپای داگیرکەری تورک ویستی بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی شەهید هاوڕێی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شاهین پێشڕەوی بکات. لە هەمانکاتدا سەگێک کە کامێرای پێوە بەسترابوو، بۆ تونێلەکانی شەڕ نێردرا. هێزەکانمان بە رێبازی سابۆتاژ لە داگیرکەرانیدا و ٣ داگیرکەر سزادران. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەکانمان، داگیرکەران ٢٠ کیلۆ تەقەمەنیان بەجێ هێشت و هەڵهاتن. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٣ داگیرکەر سزادران، ٢٠ کیلۆ تەقەمەنی، ٢ بلاجیکتۆر و کامێرایەکی مۆبۆیس لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیان بەسەرداگیرا.
١٤ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ڕەش، دوای ئەوەی ١٠ جار فڕۆکەکان سەنگەرەکانی شەڕیان لە گردی جەهەنەم بۆردومان کرد، ویستیان لە دوولاوە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن و چەکی کیمیایی بەکاربهێنن. هێزەکانمان داگیرکەرانیان کۆنتڕۆڵ کرد و کاتژمێر ١٠:٠٠ چالاکیان ئەنجامدا. بە چەکی سووک و بۆمبی دەستی وەک بروسک لە داگیرکەرانیاندا. لە هەمانکاتدا بە ڕێبازی سابۆتاژ لە گروپێکی دیکەی داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامی گورزی گەورەی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران. داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، ویستیان بکشێنەوە، بەڵام لە دوای نیوەڕۆدا گورزی دووەمیان بەرکەوت. هێزەکانمان لە نزیکەوە بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک گورزیان لە داگیرکەراندا. لە شەڕەکەدا کە ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو، ١٣ داگیرکەر سزادران، ١٠ داگیرکەر بە قورسی بریندار بوون.
هێزەکانمان بە رۆحی ئاپۆیی بەرز، هەڵیانکوتایە سەر داگیرکەران، گورزێکی گەورەیان لە سوپای داگیرکەری تورکدا. لە ئەنجامی چالاکیەکاندا ١٨ داگیرکەر سزادران، ١٠ داگیرکەر بریندار بوون. هێزەکانمان کە بینییان داگیرکەریان ناتوانن تەرمەکانیان ببنەوە و دواتر تەرمەکانیان خستە نێو کیسەی ڕەش و لە بەرزاییەکانەوە هەڵیاندانە خوارەوە.
١٤ی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ڕەش لەدژی داگیرکەران لە دەورری سەنگەرەکانی شەڕ لە کالە چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.
١٤ی ئایار کاتژمێر لەنێوان ١٣:٠٠ و ١٩:٠٠دا هێزەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا لە دەوروبەری سەنگەرەکانی شەڕ لە ئەشکەوتی برینداران. بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئامانجەکانیان پێکاوە.
١٤ی ئایار کاتژمێر ٢٣:٢٥ و ٢٣:٣٠ هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی پەدەکەوە هاتن و ویستیان سەنگەرەکانی شەڕ لە گردی رووبار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورەژارۆ بۆردومان بکەن. هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکانیاندا و لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرەکان بە ناچاری کشانەوە.
هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەردەوامە
سوپای داگیرکەری تورک بە دەیان جار، بە فرۆکەی شەڕ، هەلیکۆپتەرەکان و بە ئۆبۆس هێرش دەکەنە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
زانیاریەکان لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە:
١٣ی ئایار گۆڕەپانی گردی هەفت تەباخی زاپ لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
١٤ی ئایار بناری گردی شەکیفی خواکورک لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بە ئۆبۆس و هاوەن تۆپبارانکرا.
لە ١٤ی ئایاردا گردی هەکاری مەتینا ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکرا.
١٤ی ئایار هەرێمەکانی چەمچۆ و سیدای زاپ ٥ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومان کرا. هەمان رۆژ هەرێمی چەمچۆ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا.
١٤ی ئایار گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ڕەش، ئەشکەوتی برینداران، کورەژارۆ و شەهید شاهینی زاپ ١٠ جار لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان و لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا. هەمان ڕۆژ هەرێمەکانی گردی جەهەنەم، ساجا، کارکەر، گردی جوودی، گردی ئێف ئێم و گردی ئامێدی ١٩ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانەوە بۆردومانکران."
ف.ق