بەرخۆدانی شەنگال ئەنجامی بەدەستهێنا: پەدەکە چەکدارەکانی کشاندەوە
لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەنگالدا لەدژی چوونی چەکدارانی پەدەکە بۆ شەنگال، پەدەکە ناچار بوو بکشێتەوە.
لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەنگالدا لەدژی چوونی چەکدارانی پەدەکە بۆ شەنگال، پەدەکە ناچار بوو بکشێتەوە.
لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەنگالدا لەدژی چوونی چەکدارانی پەدەکە بۆ شەنگال، پەدەکە ناچار بوو بکشێتەوە. راگەیەنرا، بۆ ئەوەی ئاڵۆزی دروست نەبێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال نێوەندگیری کرد و رێگەی کردەوە کە چەکدارانی پەدەکە لە هەرێمەکە دوور بکەنەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیزەکانی پەدەکە بە هاوکاریی سوپای عێراق، لە دەوروبەری شەنگال بڵاوەیان پێکرا و ویستیان بچنە ناو شەنگال.
دوێنیش خۆبەڕێوەبەریی شەنگال لەو بارەیەوە زانیاریی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە، کە ئەوان لەدژی پیلانەکەی پەدەکە دەوەستنەوە و بەرخۆدان دەکەن.
ئەمڕۆ لە ڕەبیعە، زاخۆ و بازگەکانی ئەو ڕێگایانەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کە دەچنەوە شەنگال، هێزێکی زۆری چەکداری پەدەکە کۆبوونەوە و ویستیان بچنە ناو شەنگال.
لەبەرامبەر ئەو پیلانەشدا، کە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەمە دژ بە شەنگال، خەڵکی شەنگال دەستیان بە چالاکیی کرد و لەسەر رێگا سەرەکییەکان دانیشتن، ژنان پێشەنگایەتیی ئەو چالاکیەیان کرد.
ف.ق