بەرخودانی بنەماڵەى شەنیاشار بەردەوامە؛ دەبێت باجەکەى بدەن!

بنەماڵەى شەنیاشار رایانگەیاند، "کاتێک رۆژی هات، ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجامداوە و ئەو بەرپرسانەى کە هیچیان نەکرد، دەبێت باجەکەى بدەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".

چالاکیی "ئێشکگریی دادپەروەری"ی بنەماڵەى شەنیاشار لە بەردەم دادگای رحا لە ١٦٦هەمین رۆژدایە. لەبەر ئەوەى دادگا داخراوە، بنەماڵەى شەنیاشار چالاکییەکەیان لە ماڵەکەى خۆیان لە پرسوس درێژە پێدەدەن.

بنەماڵەى شەنیاشار لە میدیای دیجیتاڵدا وێنەى ئامبولانسێکیان بڵاوکردەوە، کە لە کاتی هێرشەکەدا باوە حاجی ئەسوەد و جەلال و عادلی کوڕی لەو ئامبولانسەدا بوون و لەسەر وێنەکە نووسیویانە، "لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە نەخۆشخانەى حکومیی پرسوس باوکێک و دوو کوڕی کوژران. ٣ ساڵ بەسەر ئەو کوشتارەدا تێپەڕیوە و یەک کەسی تاوانباریش نەگیراوە! دەبێت کۆتایی بە یاسای سەردەستەکان بێت و دادپەروەری بۆ هەموان بیت".

 هاوکات لەگەڵ ئەو وێنەیە و نووسراوەی سەر وێنەکە ئەم پەیامەیان بڵاوکردووەتەوە، "تاوەکو ئێوە کۆتایی بەو جۆرە دادپەروەری و ئەو زوڵمە نەهێنن، هەموو سزادراوان بە فیڕۆ دەچن. کاتێک رۆژی هات، ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژییەکەیان ئەنجامداوە و ئەو بەرپرسانەى هیچیان نەکرد، لە بەردەم دادگادا دەبێت باجەکەیان بدەن و لێپرسینەوەیان لێ بکرێت. ئێمە پێکەوە دادپەروەری پێکدەهێنین".

ژ.ت