بێریتان جانۆزەر پەیامنێری ژن نیوز دەستگیرکرا

بێریتان جانۆزەر پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز دەستگیرکرا.

بە بریاری دادگا لێپرسینەوە لە بێریتان جانۆزەر پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز دەستپێکرابوو. جانۆزەر لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئامەد دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی پشکنین لە ماڵی جانۆزەر ئەنجامدرا، بە دەستگیرکراوی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئامەد گواسترایەوە.

ف.ق