بڕیارە سبەینێ تەرمی مام بەشیر بەخاک بسپێردرێت

بڕیارە سبەینێ تەرمی مام بەشیر (حەسەن دوتار) لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە شەنگال بەخاک بسپێردرێت.

لیژنەی ئامادەکاری مەراسیمی بەخاکسپراردن، بانگەوازیەکی ئاڕاستەی کۆمەڵگای ئێزدی کرد کە بەشداری لە مەراسیمی بەخاکساپردنی تەرمی مام بەشیر (حەسەن دوتار) ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگای ئیزدیدا بکەن.

تەرمی مام بەشیر سەر لە بەیانی سبەینێ رۆژی پێنجشەممە لە خانەسوورەوە بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان بەرێ بکرێت و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.

دوای بەخاکسپاردنی تەرمەکە، هەر لەوێ چادری پرسە دادەنرێت و بە پێی کلتوری کۆمەڵگای ئێزدی ماوەی ٥ رۆژ پرسەی بۆ دادەنرێت.

ز.ش