چادری سەرەخۆشی بۆ شەهیدانی چەمچەماڵ دانرا

چادری سەرەخۆشی بۆ ٢ شەهید لە چەمچەماڵ دانرا و جەماوەر سەردانی چادرەکان دەکەن.

لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی توتەقەلی سەر بە ناوچەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵی لە پارێزگای سلێمانی ٢ هاووڵاتیی مەدەنی شەهید بوون.

چادری سەرەخۆشی بۆ شەهید ئارام حاجی کاکەخان و ئیسماعیل ئیبراهیم لە گوندی توتەقەڵ دانرا.

شانبەشانی دانیشتوانی ناوچەکە چەندین لایەنی سیاسی و کەسایەتیی ناسراو سەردانی چادری سەرەخۆشییان کرد و سەرەخۆشییان لە بنەماڵەکان کرد.

شاندێک بە سەرۆکایەتیی ئەڤین سوێد نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و شاندێک بە پێشەنگایەتیی  هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن و محەمەد عەبدوڵا سەردانی کەسوکاری شەهیدانیان کرد و سەرەخۆشییان لە کەسوکاری شەهیدان کرد.

سەردانەکان بۆ سەرەخۆشی بەردەوامن.

ژ.ت