چالاکوانانی بادینان لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە

ژمارەیەک زیندانی سیاسی کە لە لایەن پەدەکەوە لە بادینان دەستگیرکراون، لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و دەگۆترێت باری تەندروستییان خراپە.

ئەیاز کەرەم، کە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستگیرکرا و لە ١٦ی شوباتدا سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، پەیامێکی ئاراستەی راگەیاندنەکان کرد و ڕایگەیاند، کە لە ڕۆژی سێشەممەوە لەگەڵ بەشێک لە هەڤاڵانی دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئەیاز کەرەم وتی،" ئەمڕۆ لە زیندانی ئاسەیشەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران براون. هەرچەندە ئەوان دەیانویست پێکەوە بمێننەوە، بەڵام جیاکرانەوە. هەریەکەیان بردە شوێنێک و ئاگاداری یەکتر نین. بارودۆخی زیندان زۆر خراپە. کەیسەکەمان سیاسیە. ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی ئەنجام دەدرێت. وتەکانی ئێمەیان گۆڕیوە. رێگە نادرێت پارێزەرەکانمان ببینین.

ئەیاز کەرەم داوای لە کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی پەرلەمانی باشوری کوردستان کرد، کە چاودێری ڕەوشی زیندانیان بکات کە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ف.ق