چالاکوانێکی سیاسی کە لە هێرشەکەی سنونێدا بریندار ببوو شەهید بوو

ئیبراهیم دەروێش عەڤدی چالاکوانی سیاسی کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر ئەنجومەنی گەلی سنونێ بریندار بوو، لە نەخۆشخانە شەهید بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٥ی حوزەیران بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، ناوەندی ئەنجومەنی گەلی ناوچەی سنونێی شەنگال و دوکانەکانی دەوروبەری ناوەندەکەی بۆردومان کرد.

لە ئەنجامدا منداڵێک بە ناوی ساڵح ناسۆ شەهید بوو و ٧ کەسیش بریندار بوون.

چالاکوانی سیاسی ئیڤراهیم دەروێش عەڤدی کە بریندار ببوو و لە نەخۆشخانەیەکی موسڵ چارەسەری بۆ دەکرا، ئەمڕۆ شەهید بوو.

تەرمی ئیبراهیم دەروێش عەڤدی لە شەنگال بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق