چالاکی بەبۆنەی ١٥ی تەباخ: ١٠ داگیرکەر سزادران
لە شەمزینان بۆ یادکردنەوەی ١٥ی تەباخ چالاکی یەنجامدرا و ٨ سەربازی تورک سزادران. لە مەتیناش لە تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، چالاکی ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزادران.
لە شەمزینان بۆ یادکردنەوەی ١٥ی تەباخ چالاکی یەنجامدرا و ٨ سەربازی تورک سزادران. لە مەتیناش لە تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکرا، چالاکی ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزادران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
چالاکی لە تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوور لە هەرێمی مەتینا
ڕۆژی ١٤ی ئاب کاتژمێر 03:00 هێزەکانمان لە گردی کۆردیناسیۆنی ناوچەی مەتینا چالاکیەکی هاوئاهەنگیان دژی داگیرکەران ئەنجامدا. یەکەم باڵی چالاکیەکە لە سەنگەرێکیدا کە داگیرکەران لەوێ بوون. دوو داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو. باڵی دووەمی چالاکیەکە سەرەتا دەستی گرت بەسەر سیستەمی کامێرای مۆبیس، پاشان تێکیشکاند.
ڕۆژی ١٤ی ئاب کاتژمێر 12:40 خولەک لە گردی کاتۆی مەتینا، بە چەکی قورس لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا. بە سەرکەوتویی لە داگیرکەراندرا.
هەردوو چالاکی سەرکەوتوو لە هەرێمی مەتینا لە تۆڵەی ئیبراهیم حەسەن ئەو نیشتمانپەروەرە بەنرخەی باشووری کوردستان ئەنجامدرا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە گوندی دێشیش شەهید بوو.
لە ١٤ی ئابدا لەنێوان کاتژمێر 20:30 و 21:30 ناوچەی قەشورای سەر بە ناوچەی کانی ماسیی ئامێدی، لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومان کرا.
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی ئاڤاشین؛
سەرلەبەیانی ١٤ی ئاب هێرش کرایە سەر داگیرکەران کە هەوڵیاندەدا گۆڕەپانی شەڕ لە ناوچەی گردی سوور بۆردومان بکەن.
١٤ی ئاب داگیرکەران لە نێوان کاتژمێر 10:00 بۆ 19:00 لە ناوچەی وەرخاڵێ گازی کیمیاییان دژی تونێلەکانی شەڕ بەکارهێنا.
لە ١٤ی ئابدا لە نێوان کاتژمێر 22:40 و 23:00 هەلیکۆپتەرەکان هێرشیان کردە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وەرخاڵێ و بۆردوومانیان کرد.
لە 15ی ئابدا لە نێوان کاتژمێر 03:00 بۆ 08:00 بۆردومانی قورس کرایە سەر تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی وێرکسێل و گازی کیمیایی بەکارهێنران
چالاکی لە شەمزینان بە بۆنەی ١٥ی ئاب
وەک بەشێک لە هەنگاوی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی گەڤەڕ؛
ڕۆژی ٦ی ئاب کاتژمێر 10:30 دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی داگیرکەران لە ناوچەی شەمزینانەوە بەرەو بارەگای سەربازی گەمانەوە دەڕویشتن و کۆنتڕۆڵکران. ئۆتۆمبێڵێکیان کە لە جۆری کیبری بوو تەقێنرایەوە. لەو چالاکییە سەرکەوتووەدا ٨ داگیرکەر سزادران.
چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی هەنگاوی ١٥ی تەباخ ئەنجامدرا
ڕۆژی ٩ی ئاب سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی مێرگومار-ی سەر بە هەرێمی بەستای شرنەخ لە ناوچەکانی گرد تەنۆر و گردی گێسین ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد و هێشتا بەردەوامە.
لە ١٥ی ئابدا لە نێوان کاتژمێر 04:30 بۆ 05:00 لە بارەگاکانی سەر سنوورەوە ناوچەی چەمجۆ لە هەرێمی زاپ تۆپبارانکرا.
ف.ق