چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی بادینان ١٨ رۆژە بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی چالاکوان و رۆژنامەنووسانی باشووری کوردستان کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، لە ١٨ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە ٦ی ئەیلولەوە چوار چالاکوانی بادینان بە ناوەکانی ‘مەسعود عەلی حاجی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارکەر عەباس عەلی و شێروان تەها ئەمین’ دەستیان بە چالاکی رۆژووی مردن کردووە و دوای ئەوان ٨٥ رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان لەدژی دواخستنی دانیشتنی دادگا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد.

ئاسایشی پەدەکە فشاری خستووەتە سەر ئەو زیندانیانە تا کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بێنن، بەڵام ئەوان ڕایانگەیاندووە، تا ئازاد نەکرێن، دەست لە چالاکی مانگرتن لە خواردن هەڵناگرن.

ماوەی ساڵێکە نزیکەی ١٠٠ رۆژنامەنووس و چالاکوانی دەڤەری بادینان لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، بەڵام تا ئێستا هەندێکیان دۆسیەکەیان لە دادگایە و دادگاش دانیشتنەکان دوادەخات.

ف.ق