چالاکی ئێشکگری شەنگال لە سێنزدەهەمین رۆژدا بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری خەڵکی شەنگال کە لە دژی پەیمانەکەی هەوڵێر-بەغدا و بۆ پشتیوانی ئاسایشی ئێزیدخان دەستی پێکردووە، لە سێنزدەهەمین رۆژدا بەردەوامە.

چالاکیەکە بە دروشمی 'هەموومان ئاسایشی' بەڕێوە دەچێت. لە سێنزدەیەمین رۆژیشدا گروپی تل عزێر و سەردەشت چالاکیەکە ئەمڕۆ بەڕێوە دەبەن.

رۆژانە گەل سەردانی ئێشکگرەکان دەکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکیەکە و بۆ پاراستنی ئاسایشی ئێزدیخان دەردەبڕن.

ز.ش