چالاکیەکانی ٤ی نیسانی دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن بە بۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکی ٤ی نیسان

لە ڕاگەیاندراوەکەی ژنانی تۆڵەسێن ئاماژە بەوەکراوە؛ لە ناوچەی کوچوکچەکمەچی ئەستەنبوڵ، لە ئەرزرۆم و گەڕەکی سارای موش بە یاری ئاگرین پیرۆزبایین ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە گەڕەکی خاچۆرت لە ٤ی نیسان کاتژمێر ٢١:٠٠ تیمەکانی ژنانی تۆڵەسێن لە سێ کۆڵاندا بەربەستیان دانا و ئاگریان کردەوە. لە پیرۆزکردنەکەدا لە ٥ خاڵی جیاوازدا یاری ئاگرین و فیشەکی هەواییان تەقاندوە. هەر لە چالاکیەکدا بە بەشداری گەل دروشمی  ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ وترایەوە.

لە هەمان کاتدا لە گەڕەکی ئالتن تەپەی وان لە دوو کۆڵاندا بەربەستیان داناوە و ئاگریان کردۆتەوە. مەشخەڵی ئاگر کرایەوە و پیرۆزباییەکە هەتا بەرەبەیان بەردەوام بوو."