چالاکیی ئێشکگری شەنگال لە یانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە

چالاکیی ئێشکگری خەڵکی شەنگال کە بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئاسایشی ئێزیدخان دەستیان پێکردبووە، لە یانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە.

هاوڵاتیانی ئێزدیی خەڵکی شەنگال لە چوارچێوەی چالاکیەکانی دژی پەیمانەکەی بەغدا-پەدەکە کە لە بارەی شەنگالەوە ئیمزایان کردووە، لە بەرواری ٢ی کانوونی یەکەمەوە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ئاسایشی ئێزدیخان لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان چادری پشتیوانیان هەڵدانەوە.

چالاکیەکە کە بە دروشمی 'هەموومان ئاسایشین' و 'ئاسایشی ئێمە شکۆی ئیمەیە' دەستی پێکردووە، هەر رۆژەو لە لایەن گروپێکی خەڵکی شەنگالەوە بەڕێوە دەبرێت.

چالاکیەکە بە بەشداری گروپی سنون و دیگۆر لە یانزدەیەمین رۆژیدا بەردەوامە.

ز.ش