چالاکییەکانی پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان بەردەوامییان هەیە
چالاکییەکانی گەلی شەنگال بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٩هەمین رۆژدایە و چالاکییەکە بە بەشداریکردنی دەستەیەکی نوێ بەردەوامیی پێدرا.
چالاکییەکانی گەلی شەنگال بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان لە ٩هەمین رۆژدایە و چالاکییەکە بە بەشداریکردنی دەستەیەکی نوێ بەردەوامیی پێدرا.
هاووڵاتییانی شەنگال لە چوارچێوەی چالاکییەکانیان لە دژی رێککەوتنی بەغدا – پەدەکە لەسەر شەنگال، بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئێزدخان، لە ٢ی کانوونی یەکەمەوە لە بەردەم بارەگای ناوەندی ئاسایشی شەنگال چادریان هەڵداوە.
چالاکییەکان بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" و "ئاسایشمان شکۆمانە" دەستیان پێکردووە و هەموو رۆژێک چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەکى تازە لە هاووڵاتییان و چالاکوانان بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ ئە چالاکییە لە ٩هەمین رۆژدا بەردەوامە.
لە رۆژی ٩هەمی چالاکییەکەدا دەستەیەکى نوێ لە کۆمەڵگەى برۆک و دوهۆلایاوە هاتوون و چالاکییەکان وەرگرتووە و بەڕێوەى دەبەن.
ژ.ت