چەتەکان چوار کەسیان ڕفاند و ڕادەستی میتیان کردەوە

چەتەکان چوار ئەندامی خانەوادەیەکیان لە عەفرین ڕفاند و ڕادەستی دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی تورکیان کردەوە

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گوندی جەلەمێ سەربە ناوچەی جندرێسی عەفرین چوار ئەندامی خانەوادەیەکیان ڕفاندووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەو هاوڵاتانەیان دوای ڕفاندن، ڕادەستی دەزگای سیخوڕیی میت کردووە.

ناوی ئەو هاوڵاتییانەی ڕفێندراون، برینتین لە؛ مستەفا شێخۆ، ڕووکەن مستەفا شێخۆ، حەیسەم مستەفا شێخۆ و جوان مستەفا شێخۆ.

هەواڵەکە باس لەوە دەکات کە دەزگای سیخوڕیی میت، دوای چەند ڕۆژ ئەشکەنجەدانی جەستەیی و دەرونی، ڕووکەن مستەفا شێخۆیان سەربەست کردووە، بەڵام لە ئێستادا باریی تەندروستیی باش نییە.

جگە لە ڕووکەن مستەفا، هێشتا چارەنووسی ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەی دیار نییە.